رێز لە ئـەحمەد دڵزاری شاعیر گیرا
بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری خەلیل عەبدوڵڵا بەیاوەری سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد كاكە مەم بۆتانی، سەردانی دڵزاریان لە ماڵەکەیدا كرد.
لە دیدارەكەدا ستایشی دڵزار کرا بۆ ئەو خزمەتەی بە ئەدەب و کتێبخانەی کوردیی کردووە و خەڵاتی رێزلێنانی وەزارەتی رۆشنبیریی پێبەخشرا.
هەروەها كاكە مەم بۆتانیش رۆڵی ئەو نووسەرەی لە كاروانی رۆشنبیری کوردی بەرز نرخاند و چەپكە گوڵی رێزلێنانی پێشكەشكرد.
دڵزار خۆشحاڵی خۆی بەو سەردان و رێزلێنانە دەربڕیو سوپاسی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و یەكێتیی نووسەرانی كرد.