پێشانگایه‌كی كاریكاتێری هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیك له تاران دكرێتهوه

له‌م پێشانگایه‌دا 63 به‌رهه‌می كاریكاتێری كاریكاتێریست سه‌عید چاواری كه تایبه‌تن به سیمای هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیكی كوردستان و ئێران، له ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران له شاری تاران نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م پێشانگایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لایه‌ن ماڵی هونه‌رمه‌ندانی ئێران و ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولهپشتی به ئاماده‌بوونی مامۆستایانی بواری موزیك و هونه‌ره بهرجهستییهكان له نیگارخانه‌ی \"میرمیران\"" ده‌كرێته‌وه و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كاریكاتێره‌كانی سیمای ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ن، له‌وانه: شه‌هرام نازری، كه‌یهان كه‌لهوڕ، گروپی كامكاران، حوسێن عه‌لیزاده، ئه‌دیب خوانساری، ئیره‌ج به‌ستامی، غوڵام‌حوسێن به‌نان، فه‌رامه‌رز پایوه‌ر، تاج ئیسفه‌هانی، ئه‌بولحه‌سه‌ن سه‌با، جه‌لال زولفنوون، محه‌مه‌د نووری، هومایوون خوڕه‌م، محه‌مه‌دڕه‌زا شه‌جه‌ریان، محه‌مه‌دڕه‌زا لوتفی، په‌رویز مشكاتیان و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی دیكه.
هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه له كاتژمێر 5ی ئێواره تا 8ی شه‌وی چوارشه‌ممه كتێبی \""چهره به چهره\"" كه پێكهاتووه له كاریكاتێره‌كانی مامۆستایانی بواری موزیكی كوردستان و ئێران له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولهپشتی راده‌گه‌یێندرێت كه بریتییه له ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و به‌رهه‌می كاریكاتێرانه‌ی كه له‌م پێشانگایه‌دا ده‌خرێنه به‌ر دیدی بینه‌ران و هوگرانی هونه‌ری كاریكاتێر.
ئه‌م پێشانگایه هه‌موو رۆژێك به مه‌به‌ستی سه‌ردانی هۆگران له كاتژمێر 2 نیوه‌ڕۆ تا 8ی ئێواره كراوه‌یه و میوانداریی له بینه‌ران ده‌كات."