بە وەرزش دژایەتی لاوازبوونی ئێسكەكانت بكە
لەگەڵ چوونە تەمەنەوە هێزی بەرگری و پتەویی ئێسك كەم دەبێتەوە و بەوەش ئێسكەكان تووشی نەرمی و لاوازی دەبن.
ئەوانەی هەوكردنی جومگەكان و ئێسكیان هەیە، تەنانەت لەگەڵَ لەش خاوی و بێتوانایی پێویستییان بە مەشقی وەرزشی هەیە كە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسكەكان.
لەشخاوی بە تایبەت بۆ ئەوانەی هەوكردنی رۆماتیزمیان هەیە، دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسوولكەكان و نەمانی جومگەكان.
دەكرێ لە رێگەی مەشقكردنی رۆژانەوە بۆ ماوەی چەند خولەكێك مرۆڤ ماسوولكەی بەهێز دروست بكات و دەكرێ ماوەی ئەو مەشقانە تا 60 خولەك درێژ بكرێتەوە و ئەوە كاریگەریی لەسەر تەندروستی دڵیش هەیە.
لە نێو ئەو وەرزشانەی زانایان داوای ئەنجامدانی دەكەن، مەلەیە كە توانای زیاكردنی هێزی جومگەكان و هێزی ئێسكی هەیە.