8ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌رێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راگه‌یاند: وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ئاسان كاری زیاتر بۆ قوتابیان و مامۆستایان و زوو رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و گوشاره‌ی له سه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هه‌بوو، بریار درا په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بكه‌ینه دوو به‌رێوبه‌رایه‌تی و دابه‌شیان بكه‌ین به سه‌ر هه‌ر یه‌كه له به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژههلاَت و به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا . گوتیشی: له ئێستادا سه‌رقاڵی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ئه‌و 2 بهرێوبهرایهتیهین، له‌گه‌ڵ دانانی كارمهندو ستافی ته‌واو بۆیان.