سلێمانی: ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له 1200 كتێبدا ده‌گیرێت
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مرۆ، سێشه‌ممه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه له‌به‌رده‌ركی سه‌را ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر بڕی 1245 كتێبی خوێندنی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن كه \"به‌شێوه‌ی دزی‌و نایاسایی خراونه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه‌و ئهفرۆشرێنهوه به‌خوێندكاران\"".
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كتێبه‌كان، به‌شێوه‌ی یاسایی راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كراون.
ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له‌چۆنیه‌تی خستنه بازاڕی ئه‌م كتێبانه‌و فرۆشتنیان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌رده‌وامه.
"