ئەوپرسیارانەی کەدەبێ هەمووجوێن فرۆشێک لەخۆی بکات ؟!

ئەوپرسیارانەی کەدەبێ هەمووجوێن فرۆشێک لەخۆی بکات ؟!

زۆر جێگەی سەرنجە، گەنج وتازە هەڵچوو تا ڕادەیەک !هەرچەندە بۆئەوانیش دروست نیە ! ئەو هەموو ڕیش سپیە ئەبینم بەردەوام جوێن ئەنووسێ وجوێن ئەڵێ . لەکاتێکدا دەبێ پێشەنگی لاوان بن بۆ هەموو کارێکی باشی کۆمەڵگە .زۆرپرسیارە لام
ـ باشە ئەبێنەوەی ئەو باپیرو نەنکە جوێنفرۆشانە چی لەنەنک وباپیریانەوە فێربن ؟!
کاتێ ئەبینی نەنک و باپیرت بەچەپ و ڕاستا جوێن ئەبەخشێننەوە
ـ ئەبێ چۆن سەیری کەسایەتیان بکەیت؟ـ
ــ ئایا چی لەم جوێن فرۆشانەوە فێربین بۆ داهاتووی نەتەوەکەمان ؟!
زۆرسەیرە مرۆڤ بیرنەکاتەوە چی بە زمانی ئەڵێ وچەندین ماسولکەی دەم و مێشکی بەقسەی کەم ئاستەوە ماندووبکات لەو پەیجۆکەو ئەکاونتانە جوێن م بینیوە نزیک بە ١٠٠٠ ڕیاکتی بۆهاتووە ، ئایا ئەبێ جوێن نووسین و جوێن وتن بوبێتە پەتاو نەخۆشی ؟! ... یا کاسەی جوێن فرۆشەکان پڕن لەشێواوی یەکی بەتاڵ و بیرکردنەوە لەهەرچی شتی پۆچ و بێکەڵکە . (لەسایکۆلۆژیادا : جوێن بۆ بەتاڵکردنەوەی دەرونێکی پڕە لە پاڵەپەستۆ و جەستەیەک کەتوانای بەرەنگاری نەبێت، لای هەندێکی تر بەهۆی پەروەردەی نادروستی خێزانیەوە وەکو خووفێری بوونەو واڕاهاتوون جوان پەیڤین نەزانن لەپۆلیندا گرفتێکی دەرونی قوڵە)لەکۆی زۆربەی ناوچەکانی دنیا کە من چاودێری وتارو کتێب و فیلمەکان و هەڵسوکەوتە کۆمەڵایەتیەکانیانم کردووە توورک و کورد و عەرەب جوێنفرۆشترینن و ئەوەی بەناسۆرە بۆ بیری من کورد زیاتر لەدوای ئەم کرانەوەیەیی بەڕووی میدیادا و لە ٢٠٠٧ بەدواوە دەم شڕی و کەم ئاستی وتنی تیادا گەشە سەند.بێ سنور جێگای شەرمەزارییە کەتیایاندا مامۆستای زانکۆ و پۆفیسۆرم تیایدا بینوە کەدەبێ ڕێبەری کۆمەڵگەبن بۆ پێشکەوتن پێویستە هەموو جوێن فرۆشەکان لەخۆیان بپرسن
۱ـ لەکاتێکدا دەم و زمان بۆ خواردن و خواردنەوەی پاک و ماچکردنی ئازیزانە بەڕاست دەبێ پیس بکرێت بەوشەی پیس و گڵاو و جوێن بەخشینەوە ؟! ..

۲ـ هەموو ئەو((نـــێـــر )) انەی کە ئەندامی زاوزێیان بەکاردەهێنن لەوشەکانی جوێن دا ،سێکسی لەگەڵ ئازیزانی خۆیان پێ دەکەن ، بەڕاستی ئاوا نەخۆشن کە بیانەوێ ئەو ئەندامەیان بەر هەمووشوێنێکی هەمووکەسێک بکەوێ ؟!

۳ـ لەخۆت بپرسە لەو بەشە گرنگەی خوا پێی داوی شایەنی ئەوەیە لە وشەی ناشرین و نەشیاودا بەکاری بهێنی یا لەکاری باشەو پێشکەوتن و گەشەسەندن ؟!
بەهیوام خۆتان چارەسەرکەن

(*)

ڕێنمایکاری پەروەردەیی

Top