زیادبوونی پێوانەیی ڕێژەی مردنی پەناخوازان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی بەریتانیا
![زیادبوونی پێوانەیی ڕێژەی مردنی پەناخوازان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی بەریتانیا](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250211213849_original_22.jpg )
ژمارەی مردنی پەناخوازان لە ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی حکومەتی بەریتانیا زیاتر لە ١٢ هێندە زیادی کردووە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٥١ پەناخواز لەو ناوەندانەدا گیانیان لەدەستداوە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان دابینکراوە.
ئەم ژمارەیە 11 حاڵەت زیاترە لە ساڵی 2023 و زیاتر لە 12 هێندە زیادی کردووە بە بەراورد بە ساڵی 2019 کە تەنها چوار حاڵەتی مردن تۆمارکراوە.
لە کۆی ٣٠ حاڵەتی مردنی سەرەتایی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ٩ حاڵەتیان بە گومانی خۆکوشتن پۆلێنکراون و هەشت کەسیان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە نەخۆشی یان هۆکاری سروشتییەوە هەبووە.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وگرووپەکانی داکۆکی لە پەنابەران، داوایان لە حکومەت کردووە کە لەم ڕووەوە شەفافتر بێت.
گوڵان: سەردار خەلیل