دوای تەواو بوونی خول بروانامە بەسەر مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت دابەش کرا
ئەمڕۆ سیشەممە ١١-٢-٢٠٢٥, بەسەر پەرشتی مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری خوێندنی نا ئاسایی لە پەروەردەی گشتی و بەڕێوەبەری ڕیکخراوی میدیای پزیشکی, دوای بەشداریکردنی مامۆستایان لە خولێک بە ناونیشانی (ABA) شیکردنەوەی ڕەفتاری پەیڕەوکراو پڕۆگرامی پەروەردەی تایبەت بۆ گەشەپێدانی کارامەیی و ئەکادیمی کە بە شێوازی گروپ بەڕیوەدەچیت بەسەر کردەوە,
شایەنی باسە, ئامانج لە خولەکە, ڕاهێنانە بە مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت بۆ دەوڵەمەندکردنیان و باشتر کارکردنیان لە سەر پەروەردەی تایبەت, هەروەها خولەکە بەشیوازی گروپ بەڕێوەدەچێت و هەر جارە و گروپێک بەشدار دەبن کە ژمارەیان (١٠١) سەد و یەک مامۆستایە و بۆ ماوەی (٣) ڕۆژ بەردەوام دەبێت, هاوکات ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشدار بوو, لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بڕوانامەی دەرچوونیان بەسەر دابەشکرا,