بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی نەفەرهەڵگر دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
![بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی نەفەرهەڵگر دەیان کەس گیانیان لەدەستدا](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250211213119_original_21.jpg )
دەسەڵاتدارانی گواتیمالا لە ئەمریکای ناوەڕاست ڕۆژی دووشەممە 10ی شوبات ڕایانگەیاند: كە بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە نزیک پایتەختی ئەو وڵاتە بەلایەنی کەم 51 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بێرناردۆ ئارڤالۆ؛ سەرۆکی گواتیمالا دوای ئەو ڕووداوە سێ ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانیی ڕاگەیاند.
کارلۆس هێرناندێز؛ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شاری گواتیمالا سیتی پایتەختی وڵات ڕایگەیاند، تەرمی ٣٦ پیاو و ١٥ ژن لە ڕووداوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
پاسە نەفەرهەڵگرەکە بەرەبەیانی دوێنێ لە کاتی گەشتکردن لە شاری سان ئاگوستین ئاکاساگۆ ئیستلانەوە بەرەو شاری گواتیمالا لە پردێکی بەرزەوە کەوتووەتە ناو دەریاوە.
گوڵان: سەردار خەلیل