باجی نوێی ئەمریکا لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی هاوردە
![باجی نوێی ئەمریکا لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی هاوردە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250211213604_original_38.jpg )
ڕۆژی دووشەممە 10ی شوبات، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باجی نوێی بە ڕێژەی 25% بەسەر هەموو پۆڵا و ئەلەمنیۆمەی هاوردەکراو بۆ ئەمەریکا سەپاند.
ئەم بڕیارە جگە لەو باجانەی پێشتر بەسەر ئەم کانزایانەدا سەپێنرابوو، هەنگاوێکی دیکەیە لە پەرەسەندنی سیاسەتە بازرگانییەکانیدا.
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، ئەمریکا بە ڕێژەیەکی هاوشێوە وەڵامی ئەو باجانە دەداتەوە کە لە وڵاتانی دیکە دەسەپێنراون و ئەم سیاسەتەش هەموو وڵاتان دەگرێتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل