بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لە شاری ساوپاولۆی بەڕازیل، فڕۆکەیەک لە شەقامێکی قەرەباڵغدا خۆی بە ئۆتۆمبێلەکاندا کێشا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ میدیا ناوخۆییەکان ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی پشتڕاستکردەوە.
فڕۆکەکە نزیک کاتژمێر ٧:٢٠ خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆ لە شەقامێکی قەرەباڵغی شاری ساوپاولۆ کەوتە خوارەوە.
وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکان کە لە ڕووداوەکەوە بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەون کە پاسێک ئاگری گرتووە.
تا ئێستا لە ڕووداوەکەدا دوو کەس بریندار بوون و هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەش نادیارە.
گوڵان: سەردار خەلیل