وەزیری ئیسرائیل داوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سەرکەرتی غەززه ده کات

وەزیری ئیسرائیل داوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سەرکەرتی غەززه ده کات

 

وەزیری ڕەوەندی ئیسرائیل داوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە کرد.

ئامیخای چیکلی وەزیری ڕەوەندی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی ناوخۆیی، قۆناغی دووەمی ئاگربەستی لەگەڵ حەماس بە "مەترسیدار" بۆ ئیسرائیل وەسف کرد و داوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززەی کرد.

چیکلی جەختی لەوە کردەوە، کە حکومەتی ئەمریکاش لەو باوەڕەدایە كە لە هەلومەرجی ئێستادا قۆناغی دووەمی ئاگربەست واقیعی نییە.

وەزیری ڕەوەندی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حەماس لەسەر دوو پێی خۆی وەستاوە و خۆی ئامادە دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top