ڕووداوێکی بارهەڵگرێك و پاسێك بووە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان كەس
بەهۆی پێکدادانی پاسێک لەگەڵ بارهەڵگرێک لە مەکسیک ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسیش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی مەکسیک، لە ویلایەتی تاباسکۆ پاسێک لەگەڵ بارهەڵگرێکدا پێکیاندادا، لە ئەنجامدا ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨ کەسیش برینداربوون.
بەم پێیە پاسەکە لەسەر ڕێگای سکارسێگا- ڤیلاهێرمۆسا لەگەڵ بارهەڵگرێکدا بەریەك كەوتوون.
بەرپرسانی ویلایەتەکە ڕایانگەیاند: کە پاسەکە دوای وەرگەڕانی ئاگری گرتووە و بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان لە ڕووداوەکەدا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسیش برینداربوون. هەروەها تیمەكانی فریاكەوتن و پۆلیس دەست بەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و بریندارەكان گەیێنراونەتە نەخۆشخانە ولێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل