کشانەوەی ئەرجەنتین لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی

کشانەوەی ئەرجەنتین لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی

 

ڕۆژی پێنجشەممە 7ی شوبات، ئەرجەنتین دوای ئەمریکا، کشانەوەی خۆی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاند.

بە وتەی وتەبێژی حکومەتی ئەرجەنتین: هۆکاری ئەم بڕیارە ناکۆکی قووڵە سەبارەت بە بەڕێوەبردنی تەندروستی بەتایبەت لە کاتی پەتای کۆرۆنا.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە: ئەرجەنتین ڕێگە نادات ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی دەستوەردان لە سەروەری ئەم وڵاتەدا بکات.

شایانی باسە سەرۆکی ئەرجەنتین لە نزیکەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کاردەکات و یەکێک بوو لەو چەند سەرکردە بیانییانەی کە لە ٢٠ی کانوونی دووەم بۆ مەراسیمی سوێندخواردن بانگهێشتکرابوو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top