شەقڵاوە ڕاهێنەرێكی ئێرانی هێنا

شەقڵاوە ڕاهێنەرێكی ئێرانی هێنا

شەقڵاوە ڕاهێنەرێكی ئێرانی هێنا
یانەی وەرزشی شەقڵاوە ئەم وەرزە لە ئاستێكی خراپ دایە لە یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بۆ چەند جارێكیش ستافی راهێنەرانیان گۆڕیوە ، یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی 14 یاری لە قۆناغی یەكەمی خولەكە خاوەنی تەنها 13خاڵە و لە پلەی سێزەدەم دێت، لە كۆی ئەنجامدانی 14 یاری تەنها دوو یاری سەركەوتوو بووە و پێنج یاریش دۆڕاوە و حەوت یاریش یەكسان بووە، یانەكە لە ئێستادا بۆ قۆناغی دووەمی خولە خولەكە خەریكی ئامادەكارییە بۆ ئەوەی بتوانێ ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەستیان لەگەڵ ڕاهێنەری ئێرانی مستەفا بابەزادە مۆركردوە بۆ ئەوەی ئەم ڕاهێنەرە بتوانێ‌ ئاستی یانەكە بەرز بكاتەوە و تیپەكەش بباتە قۆناغی باشتر و ئەنجامی شایستە تر بەدەست بهێنن، یانەی شەقلاوە دەیەوێت لەم پشووەی نێوان خولەكە بتوانێ‌ تیپێكی تۆكمە دروست بكاتە لە سەر دەستی ئەم ڕاهێنەرە ئێرانیە بۆ ئەوەی هەر چی نەبێت ئم وەرزە بتوانن تیپەكە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان بهێڵنەوە، چونكە بە بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی ناوەندی كوردستان چوار یانە دادەبەزێت بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان.

 

 

Top