هونەرمەند(بنار پیرداود)سێهەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاریی كردەوە

هونەرمەندی شێوەكار (بنار پیرداود) لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر,سێهەمین پێشانگەی تایبەتی خۆی لەژێر ناونیشانی(نیشتیمانی رووح)كردەوە,كە ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ كراوە دەبێت.

پێشانگەكە بە ئامادەبوونی(ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و (ئازاد لەشکری) بەڕێوەبەری هونەری شێوەکاری و ژماریەك لە هونەرمەندانی شێوەكار و هونەردۆستان كرایەوە,لە پێشانگەی (نیشتیمانی رووح)دا هونەرمەندی شێوەكار ژمارەیەك لە كارە هونەرییەكانی نمایش كرد كە سەرجەم كارەكان تایبەتبوون بە ژینگە و سرووشتی جوانی كوردستان.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی


