دڵنیاخان بەرهەمێكی گۆرانی بەشێوەی شاد بڵاوكردەوە

دڵنیاخان بەرهەمێكی گۆرانی بەشێوەی شاد بڵاوكردەوە

(دڵنیاخان) خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان,لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپپ بڵاوكردەوە.

گۆرانی (مەهاباد) كە نوێترین بەرهەمی دڵنیاخانە, بەشێوەی شاد و هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووەو لە سێ بەرهەمی گۆرانی پێكدێت كە پێشتر لەلایەن ژمارەیەك هونەرمەندێكی دیار و بە ئەزموون گووتراون,لەم بەرهەمەدا موسیزیان (میرزا ئیزەدپەنا)كاری میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی كردووەو (زانا خورشیدی) بە ئامێری موزیكی شمشاڵ و باڵەبان لە بەرهەمەكەدا بەشدارە,هەروەها (فەرهاد مەنسووڕی)كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە.

ئەگەرچی دڵنیاخان پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ باوكی دەردەكەوت و پێكەوە گۆرانییان دەچڕی,بەڵام لەم كارە هونەرییەدا لە چەند بەشێكی ڤیدیۆ كلیپەكەدا (كەریم هاچیدەرێ)باوكی دڵنیاخان دەردەكەوێت,هەروەها هەریەك لە (فەرزاد مەهابادی)برای دڵنیاخان بە ئامێری زەڕب و موسیزیان (فەرید سەكینەیی) بە ئامێری موزیكی گیتار لە بەرهەمەكەدا بەشدارن هەروەكو دیارە لە نێو ڤیدیۆ كلیپەكەشدا دەردەكەون.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top