وردە پلاستیك گەیشتووەتە ناو ئەندامەكانی لەش

وردە پلاستیك   گەیشتووەتە ناو ئەندامەكانی لەش

وردەپلاستیكی میكرۆسكۆپی Microplastics هەموو شوێنێكی تەنیوە لە خۆراكدا، بەستەبەندیی خۆراك، ناوماڵ، مۆبیلیات، ڕایەخ، كۆمپیوتەر، جلوبەرگ، كەفش، ئۆتۆمۆبیل، هەروەها ژینگە. ئەگەرچی پلاستیك ژیانی زۆر ئاسانتر كردووە، بەڵام خەریكە ژینگە دەخنكێنێت. خۆپاراستنی تەواو لە پلاستیك تا ڕادەیەك مەحاڵە لەوكاتەی كە پلاستیك لە ڕێگای دەم، هەناسە، هەروەها پێست دەگاتە لەش. وردە پلاستیكی زەرەبینی و پلاستیی زۆر وردتر یان نانۆپلاستیك Nanoplastics كە لە پلاستیكی گەورەتر سەرچاوە دەگرن، بە ڕێگەی جیاواز دەگەنە گەلێك لە شانە و ئەندامەكانی لەش، وەك: مێشك، دڵ، جگەر، گورچیلە، لەگەڵ كۆئەندامی زاوزێ. پلاستیك كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر تەندروستی، جگە لە خودی پلاستیك كە هۆكارە بۆ هەوكردن، گەلێك ماددەی دیكەی بۆ مەبەستی جیاواز لەگەڵدا تێكەڵ دەكرێت، كە بۆنموونە فتالەیتەكان Phthalates، بیسفینۆلەكان Bisphenols، PFAS كە كاریگەریی نەرێنی دەكەنە سەر تەندروستی، بەتایبەتی سیستمی كوێرەگلاندەكان كە هۆرمۆنی جیاواز دەردەدەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گەلێك فرمانی گرنگ لە لەشدا، لەگەڵ ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە.

Top