چین یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکای بۆ تایوان بە "یاریکردن بە ئاگر" ناوبرد.

چین یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکای بۆ تایوان بە

 

حکومەتی چین لەکاتی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پەسەندکردنی دوایین پاکێجی هاوکاری سەربازی ئەمریکا بۆ تایوان، هۆشداریی بە ئەمریکا دا کە "یاری بە ئاگر" دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی چین، ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 22/12/2024، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە ئەمریکا کرد کە چەکدارکردنی تایوان و ئەوەی پەکین پێی دەڵێ "هەنگاوێکی مەترسیدارە" کە ئارامی و سەقامگیری گەرووی تایوان تێکدەدەن، ڕابگرێت.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ڕێگەی بە 571 ملیۆن دۆلاری هاوکاری سەربازی بۆ تایوان دا.

ئەم پاکێجە یارمەتییە کەمتر لە سێ مانگ دوای دوا پاکێجی هاوکاری سەربازی ئەمریکا بۆ ئەو دوورگەیە دێت.

حکومەتی چین تایوان بە خاکی خۆی دەزانێت و یارمەتی سەربازی ئەمەریکا بۆ تایوان بە مەبەستی پشتیوانیکردنە لە بەرگری کردن لە خۆی و ڕێگریکردن لە هێرشی چین بۆ سەر ئەم وڵاتە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top