یه‌كێتی ئافره‌تان 72 ساڵ داكۆكی كردن
حه‌فتاو دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له‌سه‌ر راسپارده و رێنوێنی بارزانی نه‌مر یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له هه‌لو مه‌رجێكی نامه‌واری سیاسی دامه‌زرا و حه‌فتاو دوو ساڵه یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌رده‌وامه له خه‌بات، بێگومان دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تان له‌و سه‌رده‌مه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو بارزانی نه‌مر باوه‌رێكی ته‌واوی به ئافره‌ت هه‌بوو ده‌ویست له‌و رێگه‌یه‌وه داكۆكی له مافه‌كانیان بكه‌ن، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندیه‌وه باوه‌ری به كاری رێكخراوه‌یی هه‌بوو له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داخوازی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، له ساڵی 1952 یه‌كێتی ئافره‌تان له شاری سلێمانی دامه‌زرا و تا ئێستا به هه‌موو قۆناغه‌كان به‌رده‌وام بووه له خه‌بات، هه‌گبه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پڕه له ده‌ستكه‌وتی زۆر گرینگ و مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری تۆماركردوه، كه‌م نین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ئافره‌ت به‌ده‌ستی هێناوه و له‌سه‌ر ده‌مه جیاوازه‌كان یه‌كێتی ئافره‌تان سه‌ره‌ڕای دژواری هه‌ندێ قۆناغی خه‌بات، به‌ڵام له خه‌بات و تێكوشان نه‌وه‌ستاوه.
له‌سه‌رده‌می شاخ و شۆڕش، یه‌كێتی ئافره‌تان رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك به بیر‌و باوه‌ری نیشتیمانپه‌روه‌ری و شۆڕشگێرانه و شان به‌شانی پێشمه‌رگه به‌شداری له شۆڕش كردووه، له‌و پێناوه‌شدا ده‌یان ئافره‌تانی قاره‌مان گیانی خۆیان له پێناو ئازادی كردووته قوربانی، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه پیاو ئه‌ركی به‌رگری هه‌بووه، ئه‌وه ئافره‌ت دوو ئه‌ركی له‌سه‌ر شان بووه ئه‌وانیش په‌روه‌رده‌كردن و به‌رگری له نیشتیمان، له‌سه‌رده‌می ئازادی و ئاوه‌دانیش یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پێداگیری له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت كردووه و به‌شداری كارای له كایه‌ی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی هه‌بووه، به یاسایی كردنی مافه‌كانی ئافره‌ت و دیاری كردنی رێژه‌ی كۆتا بۆ ئافره‌تان له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت كاری له پێشینه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بووه، یه‌كێتی ئافره‌تان به‌رده‌وام كاری كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و وشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌ت له مافه‌كانی و هه‌ولدان بۆ دروست كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و یه‌كسان، به‌هۆی گۆڕانكاریه خێراییه‌كانی ژیان و په‌یدابوونی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م یه‌كێتی ئافره‌تان كوردستان به پلان و ستراتیژی نوێ و سه‌رده‌میانه كار بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌ت و كۆمه‌ڵگه ده‌كات، له رێگه‌ی ئورگانه‌كانیه‌وه یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی داكۆكی كردنه له ئافره‌ت و به‌دی هێنانی مافه‌كانیان له چوارچێوه‌ی یاسا، چوون پێشتر پارتی ده‌رفه‌تی به ئافره‌ت داوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربێت له هه‌موو كایه‌كانی ژیان، به هه‌ول و تێكوشانی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێداگیری سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت، ئه‌مڕۆ ئافره‌ت گه‌یشتووته باڵاترین ده‌ستهه‌ڵات له‌هه‌رێمی كوردستان و رێژه‌ی به‌شداری ئافره‌ت له ده‌سهه‌ڵاتی یاسا دانان به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ 30%، له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه هه‌رێمی كوردستان چوون له‌زۆر رووه نموونه بووه، له دابین كردنی مافی ئافره‌ت و پێدانی ده‌رفه‌ت به ئافره‌ت نموونه‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ده‌ركردنی یاسای زیاتره بۆ رێكخستن و فه‌راهم كردنی مافی ئافره‌ت، به‌ڵام یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ست بێنێ و كاریش بۆ ده‌كات، حه‌فتا و دوو ساڵ داكۆكی كردن له مافی ئافره‌ت سه‌روه‌ریه‌كی گه‌وره‌یه بۆ یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
بەرپرسی ئافرەتانی ناوەندی قەرەچووغ.