ڕیکلام و تەکنەلۆژیا لە سەردەمی ئێستاو ئایندەشدا پێکەوە بەستراون

ڕیکلام و تەکنەلۆژیا لە سەردەمی ئێستاو ئایندەشدا پێکەوە بەستراون


بەهۆی ئەو پێشکەوتنەی کە ئەمڕۆ لە دەرئەنجامی هۆیەکانی ڕاگەیاندن وهۆکارەکانی پەیوەندیکردن و تەکنەلۆژیا بەشێوازێکی گشتی سەری هه ڵداوە زانست و زانیاریێەکانیش وەکو پێداویستیەکی گرنگی مرۆڤ بەردەوام لە گەشەکرن و پێشکەوتنی بەردەوامدابووە ،
ڕۆژانە وشە و زاراوەیی تازە لەسەر پسپۆڕی و تایبەتمەندی ورد لە زانستەکاندا سەری هه ڵداوە .

کە یەکێک لەو زانستە گرنگانەی ئەمڕۆ و دنیای پێشکەوتن زانستی ڕیکلام یاخود هونەری ڕیکلام کردنە کە لە وڵاتانی ئەوروپا لە دوای شۆڕشی پیشەسازی سەری هه ڵداوە و وەکوهونەر و چالاکیەک سەرەتا لە بواری بازرگانی کرندا لە میدیاودەزگاکانی ڕاگەیاندا بڵاوبۆوە .
لە ئەمڕۆدا ریکلام بە یەکێک لە زانستە مرۆییەکان هەژمار دەکرێت کەچووەتە ناو هەموو کایەکانی ژیانی بازرگانی و ڕامیاری و هونەری، بە بازاڕکرنی کاڵاو کەل و پەلە بازرگانیەکان و دەیان شێوازی جۆراوجۆری وەرگرتووە بەجۆرێک بووەتە هۆی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ هەزاران کەس و گرووپ و کۆمپانیا .. ..

ڕیکلام کردن پەیوەندییەکی زۆر پتەو و بەهێزی هەیە لەگەڵ زانستەکانی بازرگانی و بازارکردندا ، ڕیکلام لە ئەمرۆدا بە یەکێک لە هونەر و ژانەرە زیندگرنگەکانی زانستی ڕاگەیاندن دادەنرێت ..

وەلەلایەکی دیکەیشەوە پەیوەندی گشتیش کە لە سەرەتادا بەشێک بووە لە زانستی ادارە ودواتر بووە بە زانستێکی جوداوسەربەخۆ ،


پەیوەندییەکی زۆربەهێز و توندووتۆڵ لەگەڵ زانستی ڕیکلام دا هه یە لەئەمڕۆدا لە زۆرێک لەناوەندە ئەکادیمیەکانی جیهاندا پێکەوە دەخوێندرێت وبەشی سەربەخۆیان بۆکراوەتەوە .
.
بێگومان لەگەڵ سەرهه ڵدانی مرۆڤ و دروستبوونی ژیان لەسەرڕووی زەویدا مرۆڤ هه وڵی داوە بەبەردەوامی سود لەو کەرەستە سەرەتاییانەی دەوروبەری وەربگرێت بەمەبەستی گەیاندنی ئاڵوگۆڕی زانیاری ،
بۆنموونە مرۆڤ لەبواری ڕیکلام کردندا
چەندین شێوازی تازو ڕێگای جیاوازی بەکارهێناوە بەکەرەستەی جیاواز ،
هه ندێ جارڕیکلام خودی پەیامەکەیە وهه ندێ جاری دیکە ئامرازیشە و پۆستەر
وەمەبەستی سەرەکی لەڕیکلام برەودانە بە ناساندنی کاڵاو شمەکە بازرگانیەکان وخزمەتگوزارییەکا ن بەشێوازێکی گشتی
ودەتوانین ناو ی لێ بنێنێن چالاکیەکە ئەوچالاکیە لەبەرامبەر مادەدا بڵاو دەکرێتەوە .

ئەوەی ماوە بڵێن ڕیکلام و تەکنەلۆژیا لەسەردەمی ئێستاو ئایندەشدا پێکەوە بەستراون هەمیشە دوانەیەکن پێویستیان بەیەکترەو پێشکەوتنیان بەسراوە بەیەکەوە تەکنەلۆژیا چه ند پێشکەوێت پێویستی بەڕیکلامێکی باش وپێشکەوت وە تاکو بەجیهانی ئاشنابکات بەڵام بەپێچەوانەشەوە ڕیکلامی باش وپێشکەوت و پێویستی بەتەکنەلۆژیایەکی باش و سەرکەوت وهەیە تاکو مەبەستەکە بەباشی بگەیەنرێت .

بێلان ڕۆژبەیانی

Top