لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ عەبدوڵڵا حمێدی عەجیل یاوەر شێخی شێخەکانی شەمەڕ کرد.

ڕۆژی یەکشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ عەبدوڵڵا حمێدی عەجیل یاوەر شێخی شێخەکانی شەمەڕ کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سووریا و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
