72 ساڵ خەبات لە پێناو یەکسانی و دادپەروەری
هەموو سالێك لە ڕۆژی 12/11 یەکێتی ئافرەتانی کوردستان یادی سالڕۆژی ئەم مێژووە مەزن وشکۆدارە دەکاتەوە کە جێگای فەخرو شانازییە ڕێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان(72)ساڵ بەر لەئێستا دا لەسەر پێشنیاری باوکی رۆحی و نەتەوەیی کورد باوکە بارزانی نەمر هاتۆتە دامەزراندن تاکە رێکخراوی ئافرەتانی کوردبوولەکوردستاندا بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر داکۆکی لەمافە ڕەواکان وئارەزوەکانی ئافرەتان بکات هەروەها ئەو یەکێتیە توانی لەسالانی دروست بونیدا ئافرەتانی شوڕشگێڕ پەروەردەی بیری نەتەوەیی سەرووەری خۆتان لەلاپەڕەکانی مێژووبزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان تۆمار بکات لەهەمووساتە سەختەکان و ئارمەکاندا جێی دەستیان دیار بێت و ببێتە بە ڕێکخراوێکی فراوانی جەماوەری کەڕێژەیەکی زۆر لەئافرەتانی کوردستان لەچوارچێوەی خۆی کۆبکاتەوە وببێتە ئەندام لەیەکێتی ئافرەتانی جیهاندا ودەنگی ئافرەتانی کورد بگەینێتەدەرەوەی وڵات، بەتایبەتی دەنگی ئافرەتانی پاشماوەی ئەنفال و کیمابارانی هەلەبجەی شەهید هەروەها هەڤاڵانی ئەم ڕێکخراوە توانیویانە وەک پێشمەرگە شان بەشانی پێشمەرگە قارەنەکان لە سەنگەری خەباتدا خەباتیان کردوە وەلە قۆناغی ئەمڕۆ هەزارەی سێیەم سەدەی بیست ویەکدا ئەو هەموو گۆڕانکارییە مەزنانەی کە لە جیهاندا ڕوویداوە ناوچەکەی ئێمەشی گرتۆتەوە دەبێت یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هەوڵی زیاتر بدات کارو چالاکییە کانی خۆی لەگەل کەش هەوای گۆڕانکاریەکانی جیهاندا خەباتی خۆیان بگونجێنن ودەتوانین بڵێین ئەو ئاواتانەی کەبەدرێژای سالانی ڕابردوو نەهاتۆتە ئاراوە هەنگاوی بۆ بهاوێژن و ئەو ڕاستیەس بزانن ئەگەر نیوەی کۆمەل دەروی کاریگەرییانەی لە هوشیاری کۆمەلایەتی و ڕامیاری و ڕۆشەنبیری نەبێت ئەو کۆمەلگەی شارستانی دروست نابێت کەواتە ئافرەتی کورد لەسەر یەتی دەسەلات وتواناکانی خۆی لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا ببینێت وەکو ئەرکێکە کە ئافرەتی کورد بەرەو قۆناغی پێشکەوتن و شارستانیانە بڕوات و بتوانێت زیاتر جێ دەستی خۆی لەناو کۆمەلگا دیار بکات. دهۆک بارزانی