فاشیزمەکانى عێراق هەموو سنوورێکى یاسایی و دەستووریان بەزاندووە
بە ئاوردانەوە بە لاپەرەکانى مێژوویی دوێنى خەبات وشۆڕشى گەلەمان و ڕێککەوتننامە و پاشگەزبوونەوەیان و ئینجا هەموو ئەو ئینکارى و تاوانکارى و ستەمکارى و هەوڵى قڕکردنى کوردوکوردستان لەلایەن ڕژێمە یەک لە دواى یەکەکانى بەغدا و هەرکامیان بە میکانیزم و چەک و پیلانگێرى جیاواز ، دەگەینە ئەو ئەنجامەکەى کە زێهینەیەتى خۆسەپاندن و دیکتاتۆرى و فاشیزمى بە جۆرێکى دیکە درێژەى هەیە ، بەڵکو هەر کاتێک خۆیان بەهێز دیتەوە ئەو پەڵامارى کوردستان دەدەن .
نەناردنى بودجە و مووچە وشایستەداراییەکانى هەرێمى کوردستان لە ماوەى 10 ساڵى رابردوو ، بووەتە دیاردە و چەکێکى مەترسیدار بەدەستى فاشیزمەکانى بەغداوە ، کاتى ئەوە هاتووە هیچتر لە بەرامبەر هەموو ئەو پێشێڵکار و ستەمکارییانە بەرامبەر گەلى کورد بێدەنگ نەبین و هەموو هێزولایەنە کوردپەوەرو نیشتمیانپەوەرەکان بێنە سەرهێڵ و لە هەمانکاتیشدا نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لێ ئاگادار بکرێتەوە ، چونکە بەکارهێنانى چەکى مووچە و برسیکردن و شەڕى ئیرادە وچەوساندنەوە هیچ پاساو و ڕوایییەتێک هەڵناگڕێ، چونکە مافى بژێویی هەموو تاکێکى ئەم کوردستانیە و ئەو کارە قێزەوەنەى فاشیزمەکانى عێراق دەچێتە چوارچێوەى جینۆساید و پێشێڵکردنى مافەکانى مرۆڤەوە .
هەڵسووکەوتەکانى ڕژێمى ئێستاى عێراق هیچ جیاوازییەکى نییە لەگەڵ سیاسەتى ئەنفال و کۆڕەو و کیمیابارانکردن و تیرۆرکردنى گەلى کورد، لە دەیەکانى سەدەى رابردوو کە ئەنجامی دا ، لە ئێستاشدا یاریکردن و پاساو هێنانەوە و دەستیکردن بە پرسى پژێوى و مووچەى خەڵکى کوردستان دەچێتە چوارچێوەى بەزاندنى هەموو سنوورە یاسایی و دەستوورییەکان و تەنها هیچ دانووستان و گفتوگۆ و ناردنى شاندیش، هەڵناگڕێت .
لە هەمووى گرنگتریش ئەوەیە ، دەسەڵاتدارانى عێراق بریارەکانى دادگەى فیدراڵیشیان کە تێیدا بریارى لە سەر تێکەڵنەکردنى پرسى مووچەى خەڵکى کوردستان بە هیچ پرس و کێشەیەکى تر ژێر پێى کردووە ، ئەوەش ئاماژەیە بەوەى کە بەغدا جێگەى گومانە و هیچ نیازپاکییەکى لێنابینرێت ، لە کاتێکدا حکوومەتى هەرێمى کوردستان هەموو پابەندییەکانى خۆى جێبەجێکردووە . ئەى بۆ چى فاشیزمەکانى عێراق مووچەى خەڵکى کوردستان وەک چەکێک لە دژى بەکار دێنەوە ؟
بەدڵینیاییەوە ، ئەوان هەرگیز باوەریان بە هاوبەشى و مافى گەلى کورد هاوشێوەى هاووڵاتییانى شارەکانى دیکەى عێراقیش حسیابى بۆ ناکەن و بەڵکو بە چاوى هاووڵاتى پلە دوو و سێ و چوار مامەڵەى لەگەڵ دەکەن ، ئەمە جگە لە قەتیسکردنى پرسى کورد و جێبەجێ نەکردنى زیاتر لە 50 مادەى دەستوورى و ئێستا تەنها کات بە فیرۆ دەدەن تا دەرفەتێک بێتە پێشەوە ئازار و پەڵامارى گەلى کورد و هەرێمى کوردستان بدەن .
بە هەڵوەستەکردن و گێچەڵکردن و بیانوو گرتن بە هەرێمى کوردستان ، ئەو راستیەمان بیر دێنێتەوە کە ، دەسەڵاتدارانى عێراق فێرن بە سیاسەتى گەمارۆدانى ئابوورى و سەربازى و سیاسى بۆ سەر گەلى کورد ، ئەوە بابەتێکى نوێى نییە ، بەڵکو سیاسەتێکى دووئاڵیزمى و دووڕووییە بەرامبەر بەکوردستان کە کردوویانەتە پێشینەى سەرکردە سیاسییەکان و خاوەن بریارەکانى بەغدا ، کە لە هەموو قۆناغەکاندا و حکوومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق بە شێواز و فۆڕمى جیاواز دژایەتى گەلى کوردیان چڕتر کردۆتەوە .
ئەوەى لە سەر گۆڕەپانى سیاسى عێراقدا دەبینرێت ، خەسڵەتى نەبوونى متمانە و پێشێڵکردنى یاسا و دەستوورە ، بەکارهێنانى پیلانێکە لە شێوەى یاسا و سیاسەت لە دژى گەلى کوردو و مافەرەواکانى ، ڕەتکردنەوەى بنەماکانى هاوبەشى وسازان و هاوسەنگیی و مافە دەستوورییەکانى خەڵکى کوردستانە ، گڕتنەبەرى سیاسەتێکى ستەمکارانەیە بەڕێگەى دادگە و میکانیزمى دیکە و زۆرینە و خۆسەپاندن بۆ لێدان و بچووکردنەوەى قەوارەى هەرێمى کوردستانە ، ئەگینا ئەو چ دادگەیەکە کە تەیف سامییەک کە تەنها وەزیرێکە نە گوێرایەڵى بڕیارى سەرۆکوەزیران و نە دادگەى بەناو فیدڕاڵى دەبێت و پابەندى بریارەکانى نابێت ، بەڵام دیسان دووبارەى دەکەمەوە ، ئەوەى ئێستا دەبینرێت سیاسەتى دوو ڕووى و ڕاڕایی و پاشگەزبوونەوەى سیاسیەکانى عێراقە لە بەڵێن و ڕێککەوتننامەکانیان بەرامبەر بە کوردستان و دەیانەوێت بەڕێگە تەیف سامییەوە پیادەى بکەن.
بەدڵنییایەوە ، کێشەکانى هەولێر وبەغدا ، کێشەى گەلێکە کە چەندین ساڵە دڕێژەى کێشاوە و ئەندازیارەکەشى نوورى مالیکى سەرۆکوەزیرانى ئەو کاتە بوو کە بریارى برێنى بەشە مووچە و بودجە و داژایەتیکردنى هەرێمى کوردستانى دا و بەم هەنگاوەکانى هاوبەشى و سازان و هاوسەنگى و دیموکراسى ومتمانە درزى تێکەوێت .
ئەو دژایەتیکردن و ستەمکارییانەى کە فاشیزمەکانى عێراق گەلى کوردستانى پێ ئازار دەدەن و تاوان و سزادانێکى بەکۆمەڵە ، مەرامى سەڕەکیش شکاندنى ئیرادەى گەلى کورد و خۆرادەستکردنى هەرێمى کوردستانە، چونکە بەدرێژایی حکوومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق لەماوەى 20 ساڵى رابردوودا هیچکام لە سەرکردە وبریاربەدەستەکانى بەغدا خاوەن گفت و ڕێککەوتننامەکانى خۆیان نەبوو لەگەڵ ڕەتکردنەوەى دەستوور و مافەرەواکانى کوردستان و پاشگەزبونەوە و ئەوەى لە دوێنى و ئەمڕۆش دەبینرێت زێهنیەتێکى تایفى و مەزهەبى و میلیشیاییە کە خەون بە عێراقێکى تاکڕەو و مەزهەبى کۆپیکراوە وەک ئێران دەبینێت و ئەوەى ناوەى دیموکراسى و دەستوور ویاسا و پەلەمان و هاوبەشى و سازان و هاوسەنگییە بوونى نەماوە و عێراق بەرەو تاکڕەویی و حکوومى خۆسەپاندنە .
ئەو عەقڵ و خەسڵەت فاشیزمە عەرەبانەى کە بەردەوام دهۆڵى ئەوەیان دەکووتى گوایە سەرکەوتن وپێشکەوتنەکانى هەرێمى کوردستان لە سەر حیسابى تاکى عەرەبى عێراقە بە شیعى و سوننەوە ، ئێستا نەک نایانەوێت مووچە و بودجەى کوردستان وەک ماف و شایستەیەکى رەوا بنێڕن بەڵکو بە هەموو شێوەیەک دژایەتى گەلى کورد و قەوارەکەى دەکەن و خەونى وێرانکردنى هەرێمى کوردستان و ڕێگریکردن لە پێشکەوتنەکانى دەبینن و دەیانەوێت وەک شارەکانى باشوور وناوەراستى عێراق بێ خزمەتگوزارى و ئاو و کارەبا بێت ، هەر ئەوەشە ئێستا چاوەیان بەو مووچەیش هەڵنایەت و ڕاستگۆنین بەرامبەر بە خەڵکى کوردستان و بەردەوام پاساو بیانوو دێنەوە و چونکە نەچاویان بەگەشەسەندنەکانى کوردستان هەڵدێت نە دەتوانن هەرسیشى بکەن .