نەخشە ڕێگای داود چیە بۆ بیری لێ کراوەتەوە ؟

نەخشە ڕێگای داود چیە بۆ بیری لێ کراوەتەوە ؟

سەرچاوەی فکرەی ته‌شه‌یوع لەدوای شەڕی هەشت ساڵەی ئێران عێراق دروست بووە چونکە ڕۆژئاواو ئەوروپا بۆ لاواز کردنی ئێران شەڕێکیان بۆ دروست کرد ، ئیسرائیل بە پشتیوانی ڕۆژ ئاوا دەیەوێ بیرۆکەو و دەستەڵاتی شیعە خاپور بکات جێگرەوەیک بۆ هەوڵەکانی بازنەی شیعە گەرایی لەشوێنی ئەوان دابنێت، بۆچونی تەشیع بگۆڕێت دوربێت لە بۆچونی تایفە گەری، هەروەک چۆن دوای شای ئێران ڕۆژئاوا خومەینیان لە لەندەنەوە هێنایەوە تاران دایان نا، چونکە وایان لێک دایەوە ئەو فکرە ئیسلامیە هیچ لەگەڵ فکرەی ڕۆژ هەڵات ناگونجێ، ئەمە دەبێت هۆی داخستنی دەرگای ڕۆژهەڵات بۆ گەیشتن بە ناوچەکە و بەمەش مەترسی لەسەر بەرژەوەنیەکانی ڕۆژ ئاوا کەمتر دەبێت،
سەرەتا ئێران بیری لە تەشیوع و فراوان کردنی شیعە گەرایی کردەوە، خاڵی یەکەم لەو دەوڵەتانەی نفوسی شیعە زۆرە لاینگرانی خۆی دانا لەهەر دەوڵەتێکی نزیک لەخۆی بڕێک ئەرکی مادی و معنەوی خستە سەریان، تاکو ئەو بۆچونەی هەیە سەربگرێت و تا دەگاتە بازنەی هیلالی شیعی شەڕی وەکالەتیان پێ بکات، گروپەکانی سەربەخۆی لە (عێراق، سوریا، لبنان، یەمن) بە بونی دەستەڵاتەوە بەشێوەیەک ئاستی پەیوەندیەکانی ئەقلیمی و ناوخۆیی بەستەوە بەمانەوە تاکو لەگەڵ لوتکەی دەستەڵات دەرکەون بۆ بڕیاردان و ببنە ئەمری واقع ، هەنگاوەکانی ئێران تا ئێرە سەرەتای پرۆژەکەیە، پاشی ئەمە دەگاتە باڵ کێشی بەسەر بواری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی، ڕۆیشتن تا بە بەرەو گەیشتن بە چوارچێوەی بازنەی تەشەیع، هەموو ئەمانە دواتر گەیشتن بە ئیمپراتۆریەتی شیعە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سڕینەوەی هەموو بۆچونەکانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل و بێگانە لە ناوچەکە، بەر لە ڕۆژ ئاوا ئیسرائیل یەکێک دەبێت لە ئامانجەکان چونکە لەناو واقعی ناوچەکەیە یەکێک لە هەڵە باوەکانی شیعە گوفتار بووە پێشی کردار، وەک سڕینەوەی ئیسرائیل لەسەر نەخشە، ئەمە ئیسرائیلی هێنایە سەرهێڵ بۆ ڕێگری لەو ڕێگایە دەوڵەتی ئێران هەنگاوی بۆ دەنێت، ئێران لە تەشیوع قەڵغانێک دروست دەکات بۆ خۆی، دەبێتە مەرجەعی باڵای شیعە لە ڕۆژ هەڵاتی ناوین، دەست دەگرێت بەسەر داهاتی ناوچەکە، ئیسرائیل مەترسی سڕینەوەی لەسەرە ، ئەمریکا بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانی لەناو دەچێت ، چونکە پلانی ئێران وەک ئیمپراتۆریەتی شیعە دەبوو وە دەم ڕاست و بڕیاردەری بازنەی تەشەیع، لەناو خودی ناوچەکە تورکیا لەهەندێک هاوڕایە بەڵام بۆ ڕێگری لە گەشەی نەتەوەی کورد، لەگەڵ فراوان بونی دەستەڵاتی ئێران نیە، چونکە مێژویەکی خوێناویان هەیە تورکەکان دەمار گیرو ڕق ئەستورن شت لەبیر ناکەن بە ئاسانی، ئەگەر ڕێگریەکان لەلایەن ڕۆژ ئاوا و ئیسرائیل پەرەبسێنێت چی ڕوو ئەدات، ئێران دەیەوێ لەسەرەتا شەڕ لەخۆی دوربێت ئەوەی بیکا لەڕێگەی نوێنەرەکانیەوە بێت، تەنانەت هەرکات مەترسیەکان بگاتە سنورەکانی ئێران تەنازولی زیاتر ئەکات، ببێتە شەڕو مەترسی زۆر زیاتر، چونکە کات دەکوژێت پشت بەستنی بە ڕۆژهەڵات تەنها یاریەکە بۆ بەرژەوەندیەکان و بازرگانیە، کاتێک دوو لایەن دژی یەکن تۆ سێهەمی لەو دوە لەگەڵ یەکێکیان کێشەت هەیە بێگومان دەبیتە دۆستی لایەنەکەی دیکە کە دوژمنی دوژمنەکەتە، نە ڕۆژهەڵات بۆ ئێران و نە ئێران بۆ ڕوخانی هیلالی شیعی خۆیان ناکەنە قوربانی بۆ هیچ کام لەو دەوڵەتانە کە کاری شیعە گاراییان بۆی کرد،، وتمان ئێران تا ئەو بازنەی شیعە گەراییە لاوز بێت زیاتر تەنزلات ئەکات ئەگەر بە نەمانی بەرنامە ئەتۆمیەکەشی بێت تەنها لە پێناو مانەوەی خۆی، بەڵام بیرمەندەکانی ئێستا لە دژو نەیارانی ئێران بیر لەوە دەکەنەوە ئێران لەڕوی جوگرافی و گەلەوە فرە نەتەوەو بیرو ڕای جودایە ، ئەگەر دەستەڵاتی ئێستا بڕوخێنن یا زۆر لاوازی بکەن دواتر ئەو ئەرکە بۆ گەل بمێنێ بەو کارە هەڵسن، بیرتان نەچێ دوای نەمانی عمامە بەسەرەکان بۆگەنی گرتوخانە و نهێنی زۆر دەرکەون کە ئەوەی دوای نەمانی بەشار ئەسەد لەچاویا هیچ نیە، ئێران دابەش دەبێت بۆ چەند هەرێمێک ئەوکات کێشە و کێبڕکێی هەرێمەکانی ناوخۆی دەرفەت ئەوەیان نابێت کێشە و ئارێشە لەدەرەوە دژ بە ڕۆژ ئاواو ئیسرائیل دروست بکەن ، ئیسرائیل باش دەزانێت چی دەکات سەرتا لق و پۆپی دارەکە دەکات کە ساڵانێکە بەهێز دەکرێت، ئێستا نزیکن لەچوار دەوری و بونەتە هەڕەشەو مەترسین و لەبەریتی ئێران شەڕ دەکەن ، پاش ئەمان مەترسیەکان لەکوێبن بۆی دەچن، ئەم دەرفەتە هاتوەتە پێش دوبارە نابێتەوە بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی سیاسەت لەناوچەکە ڕوە و بەرژەوەندیەکانی خۆیان، دورو نزیکە جارێ زۆری ماوە ئێمە بەپەلەین و ئەوان بەپێی استراتیجیەت کارەکانیان ئەنجام ئەدەن، تا ئێرا کارتەکان پشکی کوردی تیایە ئاراستەکە خراپ نیە هەرچەند ماڵی کوردیش شپرزەیەکی تیایە پێویستی بەچارەسەرە.

Top