زانكۆی جیهان تیپێكی بەهێزی دروست كردوە
زانكۆی جیهان تیپێكی بەهێزی دروست كردوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان ئەم وەرزە تاكو نوێنەری پارێزگای هەولێرە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان كە بڕیارە لە 15ی مانگی 12 یارییەكانی بەرێوەبچێت، یانەكە بۆ ئەم مەبەستە ئامادەكارییەكانی دەست پێكردوە بۆ ئەوەی بتوانێ ئاست و ئەنجامی شایستە لە خولەكە بەدەست بهێنێت، كارگێڕیی یانەكە ستافێكی ڕاهێنەرانی دیاری كردوە دەیەوێت بە هێنانی كۆمەلێك یاریزانی تری یانەكانی بەشدار لە خولەكانی كوردستان بتوانێ كێبڕكێ یانەكانی تری كوردستان بكات، لەم بارەشەوە فەتحی قەرەنی ڕاهێنەری یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ گۆڕانكاری تەواومان كردوە لە ریزی یاریزانانی تیپەكەمان و ئەنجامان ئەوەیە بتوانین ئەنجامەكانمان بە دڵی كارگێڕیی یانەكە بێت، بۆ ئەم مەمەبەستەش گۆڕێبەستمان لەگەڵ ژماریەك لە یاریزانانی بە توانا لە یانەكانی تری كوردستان مۆركردوە، جگە لەوەش ماوەی دوو هەفتەیە ئامادەكارییەكانمان چڕ كردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەكی تۆكمە ئامادەبین بۆ دەست پێكی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان كە ئەمساڵ تاكە نوێنەری شاری هەولێرین لەم خولە دەمانەوێ ئاست و ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین. لە بارەی هێنانی یاریزانی تریش كاپتن فەتحی گوتیشی " ئێمە زیاتر پشتمان بە یاریزانانی كوردی خۆمان بەستووە تەنیا چەند یاریزانێك نەبێت كە هەندێكیان ماددەی 140 و هەندێك یاریزانی تریش لە یانەكانی دەرەوەی هەرێم هێناومانن، سوپاسی دەستەی كارگێڕیی یانەكەمان دەكەین كە هیچ كێشەو گرفتێكمان نییە لە ریزی تیپەكەمان و هەموو هەولێكمان ئەوەیە بتوانین ئاست و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین.