بۆچی ڕژێمی ئەسەد بەو خێراییە دەڕوخێت؟
هەفتەی ڕابردوو کتوپڕ ئایندەی ڕژێمی بەشار ئەسەد کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە، هاوپەیمانییەکی پێکهاتە چەکدارەکان هێرشیان لە باکوری سوریاوە دەستپێکرد و دەستیان بەسەر نزیکەی 250 شار و شارۆچکە و گونددا گرت، و زیاتر لە دوو ئەوەندەی ئەو خاکەیان کۆنتڕۆڵکرد کە پێشتر کۆنتڕۆڵیان کردبوو و لەژێر دەسەڵاتیان دابوو، لە نێو ئەو شارانەدا حەلەب کە دووەم گەورەترین شاری سوریایە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کەوت و هێڵەکانی پێشەوەی ڕژێمی سوریا یەک لە دوای یەک داڕما، ئەم پێشهاتە دراماتیکیانە یاساکانی یارییەکە دەگۆڕن، دوای نزیکەی پێنج ساڵ لە کۆنترۆڵکردنی لە سەرانسەری وڵاتدا
بەڵام ئەمە نابێت وەک سەرسوڕمانێکی تەواو بێت، ئەسەد نەک هەر نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیدا، بەڵکو ماوەیەک بوو دەسەڵاتەکەی لاواز بوو، پێگەیشی لە هەموو کاتێک لاوازتر بووبوو.
ساڵانێک بوو باوەڕی زاڵ لە سوریا ئەوە بوو کە دوژمنایەتی شتێکی ڕابردووە و ڕژێمی ئەسەد براوەی حەتمییە، لە ئەنجامدا بەرژەوەندی نێودەوڵەتی شکەستی هێنا و دیپلۆماسیەتی ئاراستەکراو بەرەو سوریا نزیک بوو بوەستێت و حکومەتەکان وردە وردە دەستیان کرد بە گواستنەوەی سەرچاوەکانیان لە سیاسەتەکانی پەیوەست بە سوریا بەرەو ئاستەنگەکانی تری جیهانی، لە هەمان کاتدا لەگەڵ خراپتربوونی بارودۆخی سوریا، حکومەتەکانی عەرەبی هەنگاوێکیان ناوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دەستەجەمعی پەیوەندی لەگەڵ ئەسەد بکەنەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە دەستپێکرد، ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر دۆخی ئەو لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاسایی کردەوە.
سەبارەت بە بڕیاردەرانی ئەمریکا، ئەوان بۆیان دەرکەوت کە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بەرپرسیارێتی مەلەفی سوریایان وەک نیشانەیەکی هاندەر و سەرچاوەی ئاسوودەیی بۆ ئەوان زانی، لەم دواییانەدا بەهۆی دژایەتیان لەگەڵ سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا کە هەوڵی گۆشەگیرکردنی ئەسەد دەدات، و باوەڕیان بە سەرکەوتنی ئەو و چەسپاندنی دەسەڵاتەکەی گروپێک لە ١٠ وڵاتی ئەوروپی بە سەرۆکایەتی ئیتالیا یەکگرت لە هەوڵەکان بە ئامانجی دووبارە دامەزراندنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد و... گەڕان بەدوای ڕێگا دیپلۆماسییەکان بۆ گەڕانەوەی پەنابەران بۆ سوریا.
هەموو ئەم پێشهاتانە لەسەر ئەو گریمانە بوو کە بارودۆخی سوریا هەرچەند خراپ بوو، قەیرانێکی بەستوو و کۆنتڕۆڵکراوە و ئەسەد نەک هەر پێگەی خۆی دەپارێزێت، بەڵکو چەسپاندنی پێگەی خۆی دەکات. بەڵام ئەم گریمانەیە لە شوێنی خۆیدا نەبوو
ئابوری سوریا ساڵانێکە لە ئاژاوەگێڕیدایە، کاتێک ئاگربەستی تورکیا و ڕوسیا - پشتیوانە سەرەکییەکانی هەردوو لایەنی ململانێکان - لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ بەدیهات، بەهای یەک دۆلار نزیکەی هەزار و ١٥٠ لیرەی سوری بوو، بەڵام، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی ئۆپۆزسیۆن هەفتەیەک لەمەوبەر، یەکسانبوو بە ١٤ هەزار و ٧٥٠ لیرەی سوری. لە ٤ی کانوونی دووەمدا، دوای هەفتەیەک لە دووبارەبوونەوەی دوژمنایەتی، بۆ ١٧ هەزار و ٥٠٠ لیرە دابەزی.
لەبری ئەوەی بەستنی ئاگر بەست، سەقامگیری بۆ وڵاتەکە و پێدانی هەندێک ئیسراحەت بە هاوڵاتیانی مەدەنی سوریا دوای زیاتر لە دە ساڵ شەڕ، قەیرانی مرۆیی لە سوریا لەوەتەی لە ساڵی ٢٠٢٠دا ڕێککەوتنەکە کراوە خراپتر بووە و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی داوە کە لانیکەم لەسەدا ٩٠ لە سورییەکان ئێستا لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژیەن.
ئەسەد ئیتر کەسی نەماوە کە لە ئیفلاسی دەوڵەتەکەی ڕزگاری بکات، بەو پێیەی لە ئەنجامی شەڕەی ئۆکرانیا زیانێکی زۆری بە ئابووری ڕووسیا گەیاند، هەروەک چۆن ئابووریی ئێرانیش تێکچوو.
مەرج نییە بابەتەکە بگاتە ئەم ئاستە، ئەگەر ئەسەد لە ساڵی ٢٠٢٣دا کارێکی بنیاتنەرانەی لەگەڵ حکومەتەکانی ناوچەکەدا بکردایە کە پەیوەندییەکانیانی سوریا ئاسایی کردبایە و ئەگەر لە سەرەتای ئەمساڵدا وەڵامی کراوەیی تورکیا بۆ ئاساییبوونەوە لەگەڵیدا دابایەوە، سوریا لە دۆخێکی تەواو جیاوازدا دەبوو لە هەڵوێستی ئەمڕۆ.
لەگەڵ پەرەسەندنی قەیرانی مرۆیی لەم وڵاتەدا بۆ خراپترین ئاستی تا ئێستا و لەگەڵ دابەزینی ئیرادە و توانای جیهان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ نزمترین ئاستی خۆی، ئازارەکانی گەلی سوریا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیاد دەکات. سورییەکان بە تێگەیشتن لەوەی هیچ هیوایەک لە ئاسۆدا نییە گەڕانەوە سەر شەقامەکان و داوای ڕووخانی ئەسەدیان دەکرد.
چەند مانگێک لەمەوبەر، چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن، کە شەش ساڵ لەمەوبەر بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتدا “ئاشتبوونەوە”یان لەگەڵ حکومەتدا، دووبارە دەستیانکردەوە بە تەحەدای هێزەکانی ڕژێم، و هەندێک سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
هاوکات لە نێوان داڕمانی ئابوری سوریادا، ئابووریی تاوانە ڕێکخراوەکان و بەرهەمهێنان و قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان بە قەبارەی پیشەسازی دەڕژێتە ناو دڵی ئامێرە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئەسەدەوە. ڕەنگە ڕژێمی ئەسەد ئێستا، لە ڕاستیدا، گەورەترین دەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان بێت لە جیهاندا لە بەرهەمهێنانی ئەمفیتامین کە بە “کاپتاگۆن” ناسراوە.
بازرگانی مادەی هۆشبەر لەلایەن نوخبەی فیرقەی چوارەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام تۆڕەکەی درێژبووەتەوە بۆ نزیکەی هەموو گۆشەیەکی سوپای سوریا و تۆڕەکانی میلیشیاکان. لە ئەنجامدا تاوانە ڕێکخراوەکان و کۆنترۆڵکردنی سەرۆک جەنگەکان، ئەوەی لە یەکگرتوویی دەوڵەتی ئەمنی سوریا ماوەتەوە، تێکداوە.
لە هەمان کاتدا شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لەگەڵ گرژییە ناوچەییەکان کە پاڵ بە ئیسرائیلەوە ناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و تۆڕەکانی بریکارەکانی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە، سەرنجی ڕووسیا و ئێرانی لە هەوڵدان بۆ بەستنەوەی ئەکتەرە ئەمنییەکانی سووریا بە یەکەوە دوور خستەوە. هەردوو وڵاتی ڕووسیا و ئێران لەگەڵ حزبوڵای لوبنان لە بەرەکانی پێشەوە بوون کاتێک هێرشی ئۆپۆزسیۆن لە 27ی ئەم مانگە دەستیپێکرد و هەرسێکیان زیانی پێشوەختەیان بەرکەوت.
بەڵام بە جێگیربوونی ئەکتەرە دەرەکییەکان لە بەرەکانی پێشەوە، توانای لایەنگرانی ڕژێمی سوریا بۆ ڕێگریکردن لە خۆخلیسکاندنی هێزەکانی بۆ ناو ئاژاوەگێڕان بە توندی سنووردار بووە. کەس بە خودی هێرشەکە سەری سوڕ نەدەما، بەو پێیەی پلانەکانی میلیشیای هەیئەت تەحریر شام لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە ناسرابوو، بەڵام تورکیا دەستوەردانی کرد لە هەوڵێکدا بۆ وەستاندنی ئەوان، ئەمەش وایکرد ڕوسیا چەند ڕۆژێک بە چڕی دەستپێبکات لە وەڵامدا هێرشی ئاسمانی.
ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە وەبەرهێنانی هەشت ساڵەی ڕووسیا لە بنیاتنانەوەی سوپای ڕژێمی ئەسەد کاریگەرییەکی کەمی لەسەر توانای شەڕی کاریگەرانەی لە ژێر فشاردا نەبووە. هەرچەندە هەوڵەکانی ڕووسیا هەندێک لێهاتوویی لەناو یەکە سەربازییە هەڵبژێردراوەکانی وەک فیرقەی ٢٥ی هیزە تایبەتیەکان بەهێزتر کردووە، بەڵام هێزە چەکدارەکانی سوریا بە گشتی هێشتا پارچە پارچە و هەماهەنگییەکی خراپیان هەیە. مەکینەی سەربازیی ڕێژیم لە زۆربەی لایەنەکانیدا، لەم ساڵانەی دواییدا چەقبەستوو بووە، بەو پێیەی لە ناوەوە دەستی کردووە بە وەرینی و لە دەرەوە هەڵوەشانەوە. دەتوانرێت بڵێین تۆڕێکی شل لە میلیشیا دڵسۆزەکان توانایەکی سەربازی گەورەتر لە خودی سوپا دابین دەکات. تاکە زیادکردنێکی چۆنایەتی کە ڕووسیا لەم ساڵانەی دواییدا بۆ سوپای سوریا دابینی کردووە، بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکان بووە کە پەخشی ڕاستەوخۆ دەدات لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لە یەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هیئەی تەحریر ئەلشام، کە لەم دواییانەدا بەکارهێنانی خۆی ئاشکرا کرد بە سەدان ئامێر لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێرشیان کردە سەر پێگەکانی ڕژێم لە بەرەکانی پێشەوە، تانک، پارچە تۆپخانەکان و فەرماندە سەربازییە دیارەکان.
ئەمەش تیشک دەخاتە سەر ئەو جیاوازییە گەورەیەی لە دیوەکەی تری بەرە، کە هیئەتی تەحریر شام و گروپە چەکدارەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بە چڕی کاریان کردووە بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان. بە تایبەتی هیئەتی تەحریر شام یەکەیەکی تەواو نوێی دروست کرد کە توانیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێڕەوی شەڕەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بگۆڕن. یەکەی تایبەتی نوخبەی ئەو وڵاتە کە بە "عەسائیب ئەلڕەمرە" ناسراوە، سەرکردەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژ بوو، لە کاتێکدا "سارایە ئەلحەراری" بە درێژایی هەفتەکە دەستکەوتی بەرچاوی لە شەڕی شەوانەدا بەدەستهێنا، نزیکەی 500 چەکدارەکەی کە چەکی شەوانەیان پێبوو -بوارەکانی بینین، بەپێی گروپەکە.
لە کاتێکدا کە لیواکانی شاهین توانیان چەکی قورسی ڕێژیم بە درێژایی بەرەکانی پێشەوە لەناوببەن. هەروەها دەسەڵات مووشەکی کروز دروستکراوی ماڵەوەی بەکارهێناوە، کە هێزی وێرانکەریان هاوتایە لەگەڵ هێزی بارهەڵگری خۆکوژی تەقینەوە. بەهۆی ئەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی بە درێژایی کاتژمێر کاردەکەن، هیئەتی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی بە تەواوی لە سوپای سوریایان تێپەڕاندووە.
بە چاوخشاندن بۆ پێشەوە، ڕژێمی ئەسەد ڕووبەڕووی شەڕێکی سەرکەش دەبێتەوە کە هەڕەشە لە بوونی خۆی دەکات، لە کاتێکدا هێرشەکە بە سەرۆکایەتی هیئەتی تەحریر شام بەردەوامە لە پێشڕەویکردن بۆ باشوور لایەنی کەم لەسەر دوو میحوەر لە پارێزگای حەمای ناوەڕاست، نەبوونی جەماوەری توندی ڕژێم لە سەرانسەری سوریا و پێشکەوتنە بەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆن ئیلهامبەخش بووە بۆ لایەنە چەکدارەکان لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ کۆکردنەوە و هەنگاونان، لە باشوور، لە ناوەند لە حومس و لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، شارۆچکە و هێڵی پێشەوەی ڕێژیم بەرەوڕووی تەحەدا دەبنەوە.
دوایین جار کە ئەسەد لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەوە بۆ کۆنترۆڵی ناوچەیی خۆی - لە ساڵی ٢٠١٥دا - ڕژێمەکەی لە لێواری داڕمان بوو، ڕووسیا ناچار بوو دەستوەردانی سەربازی بکات بۆ ڕزگارکردنی. ئەمڕۆ هیچ ڕزگارکەرێکی هاوشێوە نییە
(*)
Why Assad’s regime is collapsing so quickly
نووسینی: چارلز ليستر – فورن پولسی-
وەرگێرانی لە ئینگلیزیەوە: شێرکۆ حەبیب