کاریگەرییەکانی توندووتیژی ڕەگەزی ئاسەواری خۆی بەجێدەهێڵێت

کاریگەرییەکانی توندووتیژی ڕەگەزی ئاسەواری خۆی بەجێدەهێڵێت

(*)


لە جیهاندا کۆمەڵگەکان جیاوازن لە ڕووی کلتوور و دابوونەریتەکان ، بارودۆخی ڕامیاری وئابووری و کۆمەڵایەتی کاریگەری ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆیان دەبێت لەسەرشێوازی ژیان کردن بەگشتی و ڕەفتارۆگوفتاری مرۆڤەکان بەتایبەتی ، بەڵام بوونی توندتیژی یەکێکە لەودیاردانەی کە لەیەکچوون دروست دەکەن بەدەرلە هةموو جیاوازییەکان بەتایبەتر توندوتیژی ڕەگەزی .
کاریگەرییەکانی توندووتیژی ڕەگەزی ئاسەواری خۆی بەجێدەهێڵێت لەسەر کەسێتی قوربانی بۆماوەیەکی دوور و درێژ، هةوڵدان بۆ کەمکردنەوەی توندتیژی ڕەگەزی پێویستی بە هه ڵوێست و بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەقینە هه یە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و هه روەها لەڕووی دەروونیشەوە ،لەبەرئەوە حکوومەت بەردەوم لەهه وڵی بەردەوادابووە بۆەدیهێنانی ئەم ئامانجە لەڕێگەی دەرکردنی یاساو ڕێسای تایبەت بەخێزان وتاک .
دەتوانین بڵێێن توندوتیژی یەکێکە لەودیاردە دزێوانەی نێووکۆمەڵگە کەدەتوانرێت شوناسی جیهانی پێبدرێت ،بەکارهێنانی تووندوتیژی لەسەرەتای دروستبوونی مرۆڤەوە سەری هه ڵداوە وکوردستانیش بەدە رنيیە لەم بابەتە وبگرە هه ندێ جار خاکێکی بەپیت بووە بۆ دەرکەوتنی، بیگومان دیاردەیەکی لەم جۆرە پێویستی بە توێژینەوەی به دەوام هه یە بۆدەرخستن و شيکردنەوەی هۆکارەکانی سەرهه ڵدانی وجۆرەکانی و بەشێوازێکی زانستیانە بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو لانی کەم کاریگەری نەرێنیەکانی کەمتر بیت لەسەر تاک و کۆمەڵگا بەشێوازلکی گشتی .
وەدەتوانین بڵێێن ئەنجامدانی تووندوتیژی ڕەگەزی پیشلکردنی مافەکانی مرۆڤە جگە لەوەی کەکارێکی نادروستە کاریگەری نێگەتیفش بە جێدەهێڵێت لەسەر کەسێتی کچان وژنان ،
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی whoلەساڵی 2002یەکەم ڕاپۆرتی تایبەت بەتەندروستی توندووتیژی پێناسەدەکات بەبەکارهێنانی مەبەستدار بۆهێزی جەستەیی ڕاستەقینە یاخود هه ڕەشەکردن بەبەکارهێنانی دژی خود دژی کەسێکی دیکە یان کۆمەڵە کەسێک یان کۆمەڵگەیەک ،بەشێوەیەک
کەبریندارکوژراوی لێ بکەوێتەوە یاخود ببێتە هۆی ئازاری دەرونی یاخود دواخستن و پەکخستنی پڕۆسەی گەشەکردن یان بێبەریکردن لەهۆکارەکانی گەشەکردن ئامارەکانی ئەم ڕێکخراوە ئاماژە بەلەناوچوونی 1,6ملیۆن کەس دەدەن ەهۆی توندوتیژییەوە لەجیهاندا.
کەواتا بە شێوازەگشتیەکەی توندووتیژی بەکارهێنانی هێزە جامادی بێت یاخود مەعنەوی بۆئازاردانی کەسی بەرامبەر..

(*)

بێلان ڕۆژبەیانی

Top