مەسروور بارزانى ، بەکردەوە بونیاتنان ، ئاوەدانى و خزمەتگوزارى بۆ کوردستان

مەسروور بارزانى ، بەکردەوە بونیاتنان ، ئاوەدانى و خزمەتگوزارى بۆ کوردستان

لە ماوەى چەند ساڵ ئەرک و بەرپرسیاریەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى ، سەرەڕاى هەموو ئەو ئاڵنگارى و بەربەست و کۆسپانەى کە لەبەردەم کابینەکەى چ لە سەر ئاستى نێوخۆی و دەرەکى بە پیلانى ناحەزان دروست دەکرا ، بەڵام بە کردەوە و خۆراگرى و بەهێز و پلان و ورد و ستراتیژى توانى لە هەموو شاروشارۆچکە و ئیدارە سەربەخۆکان و پارێزکاکانى هەرێمى کوردستان بە بێ جیاوازى دەیان پرۆژەى لە بوارى جۆراجۆر بونیات بنێت و هەندێکیشان لە ئایندەیەى نزیکدا دەچنە بوارى بەکارهێنانەوە ئەوەش ئاماژەیە بەوەى کە ئامانج خزمەتگوزارییە بۆ هەموو هاووڵاتیانى کوردستان دوور لە هەموو حزبایەتى و بەرژوەندى کەسى .
دەمهەوێت بڵێم کە، ئەو پەروەردە و قوتابخانە و ڕێبازەى مەسروور بارزانى، تێیدا وانەى لێ فێربووە ئەوەیە خزمەت بە گەل و نیشتیمانەکەى بکات و هەمیشە کارى بۆ یەکپارچەیی و خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان کردووە دوور لەناوچەگەڕێتى ئەوەش بۆ هاووڵاتیانى کوردستان روون بووەتەوە کە سیاسەت و پلانى حکوومەت بە سەرۆکایەتى بارزانى لە پێناو گەشەسەندن و بەهێزتربوونى ژێرخانى ئابوورى و بوارەکانى دیکەى هەرێمى کوردستانە .
لایی هەمووانە روونە کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەماوەى دەستبەکاربوونییەوە تا بە ئەمڕۆ هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆ رۆژێک نییە بەردى بناغەى پرۆژەیەکى دانەنابێت یانیش پرۆژەیەکى خزمەتگوزارى بوارى رێگەوبان و گشتى و ستراتیژى بۆ خزمەتکردن و خەڵک و ناوچەکان ئاوا نەکرد بێت و گەیاندنى دەستى خزمەتگوزارى بۆ هەموو ناوچەکانى هەرێمى کوردستان .ئەو هەنگاوانەش گەواهیدەرى ئەو راستییەن کە حکوومەتى کوردستان و بەتایبەتى کابینەى نۆیەم بە پیر ویست و داخوازییەکانى خەڵکەوە رۆیشتوون و کارى گرنگ و گەورەیان لە هەموو ناوچەکان کوردستان بە بێ جیاوازى ئەنجامداوە ، لەگەڵ ئەوەى کە هەندێک لایەن کە تەنها بە دروشمى گەورە و بەڵێنى بەکردار چ لە نێو حکوومەت و چ وەک ئۆپۆزسیۆن لەماوەى رابردوودا رێگربوون لە هاوکاریکردن وئاسانکارى بۆ گەیاندن دەستى خزمەتگوزارى و پرۆژە بۆ چەند ناوچەى دیکەى کوردستان .
ئەوەى جێگەى هەڵوەستەکردنە ئەوەیە ، ڕێزدار مەسروور بارزانى ، هەموو کاتێک لە خەمى پێشکەوتن و ئەنجامدانى کارى گەورە و ستراتیژى بوو بۆ گەل و نیشتیمانەکەى و بەهێزتر بوونى کوردستان بووە ، هەر ئەوەش بوو کە لە هەموو ڕووێکى ئابوورى و سیاسى و دیپلۆماسیی و کارگێرى و ئیدارییەوە کارى کردووە بۆ گەشەپێکردنى گەل و نیشتیمانەکەى و گەیاندنى خزمەت .
ئەولەوییەت بۆ سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ئامانجى سەرەکى وەڵامدانەوەى ویست و داخوازییەکانى گەلەکەى بووە ، لەگەڵ ئەوە کێشە وئاستەنگانەشى کە بەردەوام لە پێش کاروانە ئاوەدانییەکەى دروست دەکران بەڵام توانى بە ڵێهاتوویی وکارامەی خۆى دەیان پرۆژە و کارى گرنگ ئەنجام بدات ، ئەوەش وایکردووە کە رۆژ بە رۆژ متمانەى خەڵکى کوردستان بەدەست بێنێت ، بەدڵنییاییەوە سەرکەوتنى بەرچاوى پارتى دیموکراتى کوردستان بەشێکى زۆرى بۆ بردنە سەرى ئەو بەڵێن و کار وپرۆژانە دەگەرێتەوە کە لە ماوەى رابردوو جێبەجێکراون و زیاتر خزمەتى هاووڵاتییانى کوردستانە بە بێ جیاوازى .

Top