یه‌كێتیی له‌ نێوان ته‌وتین و فشار

یه‌كێتیی له‌ نێوان ته‌وتین و فشار

ڕوونه‌ ئه‌و باسه‌ی هاتۆته‌ گۆڕێ ئامانج لێی ته‌نها فشاره‌ بۆسه‌ر حیزبی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌ڕله‌مانی كوردستان، له‌وه‌ بترازێ هیچ خه‌مخۆریه‌كی له‌پشته‌وه‌ نییه‌، یه‌كێتیی هه‌ر له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ته‌وتینكردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌ باس و هه‌ژماری منی ڕه‌تكرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌ژماری من له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێڕاق دانپێدانراوه‌ هیچ كیشه‌یه‌كی یاسایی نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی بانكه‌كانی به‌شداری پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من وه‌ربگرن.
ئه‌وه‌ی ڕاستیبێت یه‌كێتیی ته‌نها له‌ پێناوی ده‌ستكه‌وتی زیاتر له‌ كابینه‌ی نوێ ده‌یه‌وێت ته‌وتین بكاته‌ فشار دیسان نانی چه‌ور به‌بابه‌تی مووچه‌ی هاووڵاتیانی كوردستانه‌وه‌ بخوات. به‌ دڵنیایی ناتوانێت پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ڕابگرێت، جگه‌ له‌وه‌ مامه‌مه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی عێڕاق له‌ ڕووی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.
یه‌كێتیی ده‌یه‌وێت زیاتر له‌ كورسییه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ٢٠ی ئۆكتۆبه‌ر پشكی به‌ربكه‌وێت. ئه‌وه‌ش كارێكی سانا نییه‌ بۆ حیزبێك دژی ئامانجه‌ نیشتیمانییه‌كان بێت، ڕوونتر به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی درووستبكات، ئه‌وه‌ی ئاشكراییه‌ پارتی ده‌یه‌وێت به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و خوله‌ی په‌ڕله‌مان ده‌ست وبرد بكرێت بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، جگه‌ له‌وه‌ش پارتی ده‌یه‌وێت یه‌ك حكوومه‌تی سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت بێ جیاكاری حیزبی پارتی ئامانجییه‌تی هاووڵاتیان خاوه‌نی حكوومه‌تێكی یه‌گرتووبن له‌ ژێر فشاری حیزبه‌كان بینه‌ده‌ره‌وه‌.
دواتر ویستی پارتی ئه‌وه‌یه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌كبخرێت هێزی حیزبی نه‌مێنێت و ببێته‌ هێزێكی نیشتیمانی. پارتی به‌دوای پڕۆژه‌ی كوردستانیی و خزمه‌تی هاووڵاتیانه‌وه‌یه‌، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ به‌شێك له‌ حیزبه‌كانی تر، به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی ئاماده‌یه‌ هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌ نیشتیمانییه‌كان بخاته‌ بن ده‌ستی به‌غدا یان ئێران و هه‌ر وڵاتێكی تر له‌ پێناو بێهێزكردنی پارتی، بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ گورزی گه‌وره‌ی له‌ ئابووری و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان داوه‌. ئێستاش به‌هه‌مان بیركردنه‌وه‌ خه‌ریكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی كوردستانه‌ به‌ ناوی ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. به‌ڵام ئه‌وقه‌سپه‌ی یه‌كێتیی ده‌یخوات پارتی ده‌نكه‌كه‌ی له‌ گیرفاندایه‌. به‌و بابه‌ته‌ لاوه‌كیانه‌ ناتوانن فشار بخه‌نه‌ سه‌رپارتی بۆ ده‌ستكه‌وتی زیاتر، پارتی حیزبیكی نیشتیمانییه‌ هه‌ر لایه‌نێكی تریش به‌ڕاستی بیه‌وێت پرۆژه‌ نیشتیمانییه‌كان سه‌ربكه‌ون و خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات ئه‌وكاته‌ پارتی ئاماده‌یی ده‌بێت له‌پشكی خۆشی پێشكه‌ش بكات له‌پێناو حكوومه‌تێكی نیشتیمانی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بێ جیاكاری.



Top