ئایا چای پەستانی بەرز دادەبەزێنێت؟

ئایا چای پەستانی بەرز دادەبەزێنێت؟

 گەڵاكانی چای بەتایبەتی چای سپی و سەوز، ڕێژەیەكی بەرزی ماددە دژەئۆكسانەكانی بۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەخۆ دەگرن، كە ڕۆڵیان هەیە لە پاراستنی خانەكان و كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا هاوكات لەگەڵ خاوكردنەوەی دیواری بۆڕییەكانی خوێن، بەمەش پەستانی خوێن بە ڕێژەی 10% دادەبەزێت. چەند لێكۆڵینەوەیەك ئاماژەیان بەوە كردووە كە ڕۆژانە خواردنەوەی چای سەوز یان ڕەش، هاندەرە بۆ دابەزاندنی ژمارەی سەرەوەی كەرتی پەستانی خوێن SBP بە ڕێژەی 3.35 ملم جیوە و دابەزاندنی ژماری كەرتی خوارەوە DBP بە ڕێژەی 0.99 ملم جیوە. لە لایەكی دیكە چای ترشە ئەمینی تیانین L-theanine لەخۆ دەگرێت، كە ڕۆڵی هەیە لە دابەزاندنی پەستانی خوێن لە كاتی سترێس و پەستیدا، هەروەها خواردنەوەی چای هێوركەرەو و خاوكەرەوەیە لە حاڵەتەكانی گرژیی دەمارەكان و نیگەرانیدا. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی چای: ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، باشتكردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، هەروەها خۆپاراستن لە چەند جۆرێكی شێرپەنجە.

 

 

Top