لێخوڕینی بایسكل باشترین مەشقە بۆ ئازاری ئەژنۆ

لێخوڕینی بایسكل باشترین مەشقە بۆ ئازاری ئەژنۆ

 لێخورینی بایسكل Cycling بەتایبەتی بایسكلی جێگیر Stationary كەمترین فشار دەخاتە سەر جومگەكانی ئەژنۆ، بۆیە مەشقێكی گونجاوە بۆ كەسانی تووشبوو بە هەوكردن و ئازاری جومگەی ئەژنۆ، هەروەها ڕۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكانی دەوری ئەژنۆ كە هاندەرێكی دیكەیە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و ئاسانكردنی جووڵەی ئەژنۆ بە ئاراستە جیاوازەكان.

سوودە تەندروستییەكانی دیكەی مەشقی لێخوڕینی بایسكل: سووتاندنی كالۆری و دابەزاندنی كێشی لەش كە ئەویش سوودبەخشە بۆ ئەژنۆكان، باشتكردنی تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەتایبەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك. ڕێنمایی: دەستپێكردن بە شێوەیەكی لەسەرخۆ، هەڵبژاردنی قەبارە و جۆری گونجاوی بایسكل، پۆشینی جلی فراوان و كەفشی گونجاو، دەتوانرێت بە پێی ئارەزوو چەند ماوەیەكی حەسانەوە لە كاتی مەشقدا تەرخان بكرێت، لە كاتی هەستكردن بە ئازاردا پێویستە كە ڕاستەوخۆ مەشقەكە ڕابگیرێت و ئاگاداری دكتۆر بكرێتەوە.

 

Top