كارەبا دروستكردن بەهۆی رۆیشتنەوە
October 29, 2024
رەنگا و ڕەنگ
سوودوەرگرتن لە بیرۆكەكانی داهێنان مایەی پێشكەوتنە، یەكێك لەوانە دروستكردنی كارەبایە بە بەهۆی بەپێ ڕۆیشتنی مرۆڤەوە، لە وڵاتی ژاپۆن خەڵكی بە ڕێگەدا دەڕۆن كارەبا بەرهەم دەهێنن، تۆكیۆ سەرچاوەی وزە لە پێیەكانەوە دەگۆڕن بۆ كارەبا كە لە ئەنجامی گەرمی و پەستانەوە كارەبا دروست دەبێت، ژاپۆن یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆر جەنجاڵە و بە بەردەوامی شەقامی تەواوی شارەكانی لە جووڵە ناكەون و بەردەوام خەڵكی هاتووچۆ دەكەن، لە هەندێ لە شەقامەكاندا شەو ڕۆژ نییە و لە هەموو كاتەكاندا هاتووچۆ بەردەوامە.