لە كارگەی تەقەمەنییەوە بۆ یانەیەكی وەرزشی

لە كارگەی تەقەمەنییەوە بۆ یانەیەكی وەرزشی

لە ساڵی ١٨٨٦ بەشێك لە كرێكارانی كارگەیەكی تەقەمەنیی سەر بە جبەخانەی شاهانەی بەریتانیا لە ناوچەی «ولویچ» لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لەندەن، یانەیەكی تۆپی پێیان پێك هێنا بە ناوی «دایال سكوێری» كە ناوی وەرشەیەك بوو لە ناو ئەو كارگەی تەقەمەنییە، دواتر ناوی یانەكە گۆڕدرا بۆ ڕۆیاڵ ئارسناڵ، پاشان ولویچ ئارسناڵ، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩١٤ لەسەر ناوی «ئارسناڵ» جێگیر ببێت. تەنانەت لۆگۆی یانەكە بە درێژایی ساڵەكان گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە، بەو پێیەی لۆگۆی ڕۆیاڵ ئارسناڵی هەڵگرتبوو پێش ئەوەی بۆ یەكەم جار لە ساڵی ١٩٣٠ لۆگۆی تۆپەكەی هەڵبگرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ سەرچاوەی یانەكە، لێرەوەیە یانەكە نازناوی «زە گەنەرز»ی لێ نرا.

 

Top