منداڵانی كوردستان فێری تەكنەلۆژیای كۆدینگ دەكرێن

منداڵانی كوردستان فێری تەكنەلۆژیای كۆدینگ دەكرێن

هودا فەرهاد كە ئەندازیاری كۆمپیوتەرە، باس لە كۆرسەكانی كۆمپیوتەر دەكات لە كوردستان، كە پرۆژەیەكە و بە ناوی كۆدێنگەوە منداڵان فێری تەكنۆلۆژیای كۆدینگ دەكات، لەو بارەیەوە هودا فەرهاد دەڵێت: «كۆرسی كۆد لاپ، لە 8 ساڵی بۆ 18 ساڵییە، تایبەتە بۆ منداڵان كە ڕێگەیەكە بۆ ناساندنی منداڵان بە تەكنەلۆژیای سەردەم، كە ئێستا گرنگیی تەكنەلۆژیا لە لووتكەدایە، بیرۆكەكە لە لایەن كۆمپانیای ئۆپتیهۆڵن خرایە ڕوو، تا منداڵان ئاشنا بن بە دونیای دیجیتاڵی و تەكنەلۆژیا، ئەو كۆدە تەكنەلۆژیایانەی بەكاری دەهێنین بریتییە لە «كۆدس سكراتچ، كۆدی پایتن، كۆدی ڕۆبۆتێكس»، تا ئێستا زیاتر لە 150 قوتابی بەشدارن لە كۆرسەكانی تەكنەلۆژیادا، ئێستا منداڵمان هەن پرۆژەی ئۆتۆپاركیان هەیە بۆ ئوتۆمبێل، كە لە داهاتوودا دەتوانن ئەو پرۆژانە جێبەجێ بكەن، ئێمە لە ئێستاوە فێری كۆدینگیان دەكەین، تا لە داهاتوودا سوود لەو بوارەی ئایتی و تەكنەلۆژیا ببینن، قوتابیامان زۆربەیان حەزیان لەوەیە كە ئوتۆمبێل دروست بكەن، یان داهێنەربن لە بوارەكانی تەكنەلۆژیادا، ئێستاش چەندین فێرخوازمان هەن كە توانیویانە ئوتۆمبێلی بچووك دروست بكەن».

Top