وێنەی خانە بە خانەی مێشكی مێش
مێش بەو بچووكەیەوە بێجگە لە كارە میكانیكییە ڕۆتینیەكانی خۆی، دەتوانێت چەند كاری ئاڵۆز ئەنجام بدات، لەگەڵ ئەوەشدا كە بە تەواوی خووی بە فڕینەوە گرتووە دەتوانێت ڕێ بكات و بڕوات، تەنانەت دەتوانێت گۆرانیی خۆشەویستیانە بڵێت بۆ ئەوەی سەرنجی هاوڕێكانی ڕابكێشێت. لە هەمووشی سەرنجراكێشتر بۆ ئێمە ئەوەیە كە زۆر سەختە بە ئاسانی بیانكوژی، هەموو ئەو كارانە و كارەكانی دیكەش، بە هۆكاری مێشكێكەوە ئەنجام دەدرێت كە هەر بە ئەندازەی نووكی دەرزییەك دەبێت.
بۆ دەستخستنی وێنەیەك لە مێشكی مێش، دوای ماندووبوونێكی زۆر توانرا وێنەی هەر یەك لەو 130000 دەمارەخانانەی مێشكی مێشی میووە Drosophila بگیرێت كە نزیكەی 50 ملیۆن پەیوەندی دادەمەزرێنن. ئەوەش زۆر یارمەتیدەرە بۆ باشتر تێگەیشتن لە مێشكی خۆمان و زۆر یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ڕۆژێ لە ڕۆژان، بتوانین نەخشەیەكی تەواوەتیی خانە بە خانەی مێشكی مرۆڤیش بكێشرێت.