كەم خواردنی كاربۆهیدرات بۆ دابەزاندنی كێش

كەم خواردنی كاربۆهیدرات بۆ دابەزاندنی كێش

گەلێك جۆری ڕیجیم و مەشقی وەرزشی بۆ دابەزاندنی كێشی لەش هەیە، گەلێك كەس دوودڵن لە هەڵبژاردنی یەكێكیان. بەهەرحاڵ، یەكێك لە ڕێگە باو و كاریگەرەكان بریتییە لە كەمكردنەوەی خۆراكی كاربۆهیدراتی. خۆراكی كەم كاربۆهیدرات Low-carb diet جگە لە دابەزاندنی كێش، سوودی دیكەی هەیە وەكو: كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە زۆر كاریگەر و گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە، بەتایبەتی ئەوانەی كە كێشی لەشیان زیادە، هەروەها پاراستنی تەندروستیی دڵ. پێویستە كە ڕیجیمی خۆراكیی كەم كاربۆهیدرات بەرە بەرە دەست پێبكرێت، چونكە پەیڕەوكردنی بە شێوەیەكی كتوپڕ دەبێتە ئەگەری چەند نیشانەیەكی لابەلای وەكو: سەرئێشە، قەبزی، لەگەڵ ئازاری ماسوولكە. لە لایەكی دیكەوە پەیڕەوكردنی خۆراكی كەم كاربۆهیدرات بە توندی وا لە لەش دەكات كە چەوری بگۆڕێت بۆ ماددە كیتۆنییەكان وەكو سەرچاوەی وزە، ئەمەش چەند زیانێكی هەیە وەكو: بێهێزیی لەش، سەرئێشە، توندبوونی هەناسە، هەروەها كەمیی چەند ڤیتامین و كانزایەك بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر پەیڕەو بكرێت.

 

Top