كێشی لەش و ئازاری ئەژنۆ

كێشی لەش و ئازاری ئەژنۆ

  كێشی زیادی لەش فشاری زۆر دەخاتە لەسەر ئێسك و كڕكڕاگەكانی جومگەی ئەژنۆ، لەگەڵ بەستەرەكانی نێوان ماسوولكە و ئێسك، ئەمەش هۆكارە بۆ ئازار یان سخبوونی جومگە، هەروەها چەوریی زیادی لەش دەبێتە هۆی زیادبوونی چەند ماددەیەكی كیمیایی كە هۆكارن بۆ هەوكردنی جومگەكان. جومگەكانی ئەژنۆ، گەورەترین و بەهێزترین جومگەی لەشن، زۆربەمان بە درێژایی ڕۆژ بەكاریان دێنین. لە كاتی وەستانی بێ جووڵەدا 80%ی كێشی لەش دەكەوێتە سەر ئەژنۆكان، لەكاتی پیادەڕۆیی هێمنانەدا هێندە و نیوی كێشی لەش دەكەوێتە سەر ئەژنۆكان، لەكاتی پیادەڕۆیی خێرادا 2-3 هێندەی كێشی لەش، لەكاتی سەركەوتن و هاتنەخوارەوە بە پەیژەكان 3-4 هێندەی كێشی لەش، هەروەها لەكاتی ڕاكردندا 6-8 هێندەی كێشی لەش دەكەوێتە سەر ئەژنۆكان. زیادبوونی تەنیا 5 كیلۆ كێشی لەش 7.5-25 كیلۆ دەخاتە سەر ئەژنۆكان، ئەمەش بە تێپەڕبوونی كات هاندەرە بۆ داڕووشانی جومگەی ئەژنۆ OA. كەمكردنەوەی تەنیا 5 كیلۆ كێشی لەش واتە بە تیكڕایی كەمكردنەوەی 20 كیلۆ قوڕسایی لەسەر ئەژنۆكاندا.

Top