پارتی واتا راستگۆی و خزمه‌تكاری بۆ گه‌ل و نیشتیمان
ئه‌و دروشمه شه‌ڕانگێزی و پڕ له ڕق وكینه‌ی ئامێزه‌ی باڤڵ و قوباد كه ڕوویان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانه به تایبه‌تی ، ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌وه‌ی كه پارتی خاوه‌ن كارنامه و پلانی خۆیه‌تی كه ئه‌ویش ( ئارامی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگریی ) كردۆته سترایتژی خۆی بۆ داهاتوو ، كه به جیاوازی هه‌موو لایه‌نه‌كانی له‌م پرۆسه‌یه ڕاشكاوانه تر و راستگۆتر و لۆژیكانه هاتۆته پێش.
نابێت فه‌رامۆشی بكه‌ین كه،ده‌ستكه‌وته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراندنی كابینه‌ی ده‌یه‌م ، وه‌ك رابردوو ته‌نها بۆ پارتییه‌كانی نییه ، به‌ڵكو خێروبێری ئه‌و به‌رنامه و كاروپرۆژانه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و به سه‌رجه‌م چین وتوێژ و پێكهاته‌كانه و هه‌تا ئه‌و حزبانه‌ی كه دژایه‌تیی پارتیش ده‌كه‌ن .
كاتێك هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر سه‌نگ و پێگه‌ی پارتی ده‌كه‌ین ئه‌م باوه‌ر به‌خۆبوونه له نیو كاری حكوومرانی له‌وه راستیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كاتێك سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ڕێزدار مه‌سروور بارزانی پلان و به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێكرد ، به‌و په‌ره‌ی تواناوه له هه‌موو بواره‌كاندا چاكسازی كرد و ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بۆوه و سه‌ربازی هه‌موو ئاڵنگاری و قه‌یرانه‌كان گرنگییه‌كی زۆری به ئاوه‌دانی و پێشخستنی كشتووكاڵ و ژێر خانی ئابووری كوردستاندا . هه‌موو ئه‌م پرۆژه و هه‌نگاوانه سه‌لماندیان كه پارتی هه‌ڵقوڵاوی نێو ئیراده و متمانه‌به‌خۆبوون وهه‌ستكردننه به به‌رپرسیاریه‌تییه به‌رامبه‌ر به كوردوكورستان وداهاتووی ئه‌م قه‌واره‌یه له پێناو خۆشگوزه‌رانی و پێكه‌وه‌یی خه‌ڵك و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان له ستراتیژی و به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه .
پارتی ، هه‌رێمی كوردستانی كردۆته مێرگێك بۆ ئاشتیخوازان و ناوه‌ندی دیپلۆماسی و ئابووری و بارزگانی ، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بۆته نه‌وایه‌كی ئارام و دڵنییایی ، هه‌ر ئه‌وه‌شه به‌رده‌وام له لایه‌ن دوژمنان و نه‌یارانییه‌وه دژایه‌تی و په‌ڵاماری ده‌درێت و ده‌یان پیلان و سیناریۆی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی ناحه‌زان و به‌كرێگیراوان به‌رامبه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه و ده‌كرێته‌وه ، به‌ڵام بە سیاسەتی وردبینانه‌ی پێشمه‌رگه ،رابه‌ر و سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان توانیوویانه هه‌موو نه‌خشه وپیلانی دوژمنان و ناحه‌زان شكست پێبهێنن و پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه .
هه‌موو ئه‌و دژایه‌تیكردن و دروشمی رووخاندنی جووتبرا و كڵكه‌كانی بۆ ئه‌و راستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیوێتی زۆر سه‌ركه‌وتووانه له بواری كشتوكاڵ و به‌رهه‌می نێوخۆیی دابین بكات و ئیتر پشت به‌خۆی ببه‌ستێت ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكات ، ئه‌وه‌ش كوردستانی له قۆناغی وابسته‌یی گه‌یانده پشت به‌ستن به به‌رهه‌می خۆماڵی ، كه ئه‌وه‌ش به زیانی هه‌ندێك وڵات و مافیا و گه‌نده‌ڵكارانه و ناحه‌زانی پارتی و حكوومه‌تی كوردستانی تووشی هیستریا و شڵه‌ژان و دارووخاندن كردۆته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌شه هاشوهۆش و هاتوهاواریان ئاماژه‌یه به شكست و پووچه‌ڵبوونیان .