هێزی بنیاتنه‌روسه‌ركه‌وتوو و رۆحێكی ڕووخێنه‌ر وپووكاو‌

هێزی بنیاتنه‌روسه‌ركه‌وتوو و رۆحێكی ڕووخێنه‌ر وپووكاو‌

به‌ خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی مێژووی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن و هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر به‌ دۆزی كورد و مافه‌ره‌واكانی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ، لایه‌نێكی وه‌ك یه‌كیێته‌كه‌ی باڤڵ ، رۆحه‌ن و ژێنێتیكه‌ین بۆ كوردایه‌تی و نیشتیمانپه‌وه‌ری دروست نه‌كراوه‌ ، به‌ڵكو رۆژێك نییه‌ خیانه‌تی له‌ خه‌بات و پێشمه‌رگه‌ و خوێنی شه‌هیدان وخاك نه‌كردبێـت و بۆ ساتێكیش ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر خاك و گه‌له‌كه‌ی نه‌نواندووه‌ .

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، پارتی دیموكراتی كوردستان ، به‌هێزێك كه‌ هه‌ڵگری رۆحێكی نه‌ته‌وه‌ په‌روه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری و یاساگه‌رایی و به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌رێنی كه‌ هه‌میشه‌ ڕه‌چاوی خه‌بات و قوربانیدان و خوێنی شه‌هیدان و ماندووبوون پێشمه‌رگه‌ و مرۆڤ كردووه‌ ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ ، خه‌ون و پیلانی یه‌كێتیی كه‌ هه‌ڵگری شه‌ڕانگێزی و ڕوخێنه‌ری و بێ ئومێدییه‌ و دووره‌ له‌ هه‌موو به‌ها كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و دژی پێكه‌وه‌ ژیان و دیموكراسی و یه‌كتر قبووڵكردنه‌ تێكده‌شكێنێت .
لایه‌نێكی رووخێنه‌ر و تێكده‌ری وه‌ك یه‌كێـتیه‌كه‌ی باڤڵ ، كه‌ هیچ به‌هایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان دانانێت و سووكایه‌تییان پێده‌كات ، ده‌بێ چه‌نده‌ دڕه‌نده‌ بێت و چۆن ده‌كرێت كه‌ جێگه‌ی متمانه‌ بێت نه‌ك بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، به‌ڵكو بۆ ئه‌ندام وكادیرانه‌كانی خۆشی ، یه‌كێتییه‌ك كه‌ خاك و و نیشتیمان به‌لایه‌وه‌ هیچ نرخ و سه‌نگێكی نه‌بێت و بێگانه‌په‌رستی و دوژمنانی كوردستان پێوه‌ر بێت ، ده‌بێت چ هیوایه‌كی له‌ سه‌ر هه‌ڵبچێنرێت .
له‌ راستیدا ، ئه‌و جۆره‌ كه‌س ولایه‌نانه‌ی وه‌ك یه‌كیێته‌كه‌ی جووتبرا ، كه‌ به‌ جه‌مسه‌ری خیانه‌ت و خاكفرۆشی و كوردفرۆشی ناسراون و ناپاكی وه‌ك خوییه‌كه‌ له‌ نێو رۆح و خوێنیاندا و وه‌ك ژێنێتیكه‌یه‌ ، ده‌رچوونیانه‌ له‌ هه‌موو به‌هاكانی كوردبوون و كوردایه‌تیی به‌ڵكو شوێنكیان له‌ نێو ئه‌م خاك ونیشتیمانه‌ پیرۆزه‌دا بوونی نه‌ماوه‌ ، رۆژ به‌ رۆژیش متمانه‌یان له‌ نێو خه‌ڵك كوردستان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌ره‌و پووكانه‌وه‌ ده‌رۆن .
به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ هه‌نگاو و بانگه‌شه‌ و ووتارانه‌ی كه‌ سه‌ركرده‌كانی پارتی ، ده‌یگرنه‌ به‌ر، كاریگه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی زۆرێكه‌ له‌ هاوكێشه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌ به‌تایبه‌تی چینی گه‌نجان ولاوان ، چونكه‌ پارتی خاوه‌ن مێژوو و به‌ڵێنه‌ و بانگه‌شه‌ی بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی نیشتیمانه‌ و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیرییه‌ ، ڕێك پێچه‌وانه‌كه‌ی هاشوهوش و بێ هیوایكردنی تاكی كورد و ڕووخێنه‌ر و هاواری تێكده‌رانه‌ و خالی بوون له‌ هه‌موو هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و سوودبه‌خش.


یه‌كێتیی و كرده‌وه‌كانی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیانه‌نن كه‌ ، ئه‌وان چه‌ك و ئامرازی دوژمنانی كوردستانن له‌ پێناو تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ رۆحێ كوردایه‌تی و شۆڕشگیێران له‌ قه‌واره‌ی پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران به‌رامبه‌ر هێز وڕێبازێك كه‌ مه‌شخه‌ڵی ڕووناكی گشت شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كوردستان ، هه‌ر له‌ بارزانه‌وه‌ تا هه‌ڵگری ئه‌مانه‌تی كۆماری كوردستانه‌ له‌ مه‌هاباد و ئاڵاكه‌ی ده‌ستی پێشوا قازی و شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول وگوڵانی پێشكه‌نتخواز و ڕاپه‌رین و كۆڕه‌وی ملیۆنی و ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌رین و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و فیدراڵیزم و ریفراندۆمی و سه‌ربه‌خۆیی و پارێزگاریكردن له‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و میلیشیاكانی حه‌شد .

یه‌كێتیه‌كه‌ی باڤڵ ، خاوه‌نی هیچ نییه‌ و هیچیشی له‌ هه‌گبه‌دا نییه‌ و خیانه‌ت و كوردفرۆشی و خاكفرۆشی و تیرۆر و سووتاندنه‌كان ، له‌ پاڵ شانازی و سه‌روه‌رییه‌كانی پارتی به‌ درۆ و هات وهاوار و درۆ بشاڕێته‌وه‌ و خه‌ڵكی پێبگه‌وجێنێت ، بۆیه‌ ، ئیتر ئه‌و سه‌ده‌مه‌ به‌سه‌ر چووه‌ كه‌ خۆڵ بكرێته‌ چاوی خه‌ڵكه‌وه‌ ، به‌ڵكو خه‌ڵك هوشیاره‌ و ده‌زانێ كه‌ كێ یار و كێ نه‌یار و خزمه‌تكاری دوژمنانی كوردستان و كێ خولیایی ئاوه‌دانی نیشتیمانه‌ و كێ تێكده‌ر و رووخێنه‌ره‌ .
بۆیه‌، سه‌رده‌می ئه‌و جۆره‌ شانۆگه‌رییانه‌ی خاكفرۆشان و كاریگه‌ریی درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌كانیان و قه‌ره‌باڵغیی و هاتوهاواری پاڵه‌وانی فانتێزی و خه‌یاڵی نه‌ماوه‌ و له‌ كاتێكدا جیاوازی بوركان و بورهان له‌یه‌كتر جیا نه‌كه‌یته‌وه‌ و جوڵه‌ی هه‌رزه‌كارانه‌ و قسه‌ی ناشیرین و جنێو بده‌ین بۆ سه‌رنجراكێشیت له‌باتی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ و ئومێد و هیوا بۆ داهاتوو و ته‌نها و ته‌نها باسی ڕووخێنه‌ری و بێ هیوایی و چاره‌ ره‌شی بكه‌یت .

 

Top