پارتی وەك ڕێكخراوێكی سیاسیی بەرفراوان و بزاڤێكی جەماوەریی و مەكۆی كۆكەرەوەی تواناكانی خەڵكی كوردستان خۆی ناساندووە

پارتی وەك ڕێكخراوێكی سیاسیی بەرفراوان و بزاڤێكی جەماوەریی و مەكۆی كۆكەرەوەی تواناكانی خەڵكی كوردستان خۆی ناساندووە

 

پارتی لەسەر ڕێبازی بارزانی دامەزرێنەر و سەركردە دووربین و شۆڕشگێڕەكەی، گرێی (خۆبەكەمگرتن) و نائومێدی لە ناخی مرۆڤی كوردستانیدا ڕەواندەوە و هێز و تین و توانای خەڵكی كوردستانی یەكخست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی شۆڤینیستانەی دەسەڵاتدارانی ئەوسای عێراق، لە هەمانكاتدا سەلماندی كە بڕیاری دامەزراندنی پارتی بە هاوكاری ژمارەیەك ڕۆشنبیر و سیاسەتمەداری گەلەكەمان، هەم پێویستییەكی مێژوویی و هەمیش وەڵامدەرەوەی ستەمی بێبەشكردنی كورد بوو لە مافی چارەنووس و نەگەیشتن بە ئامانجە ڕەواكانی.

 

 

پازەند سۆران مەنمی، قوتابی زانكۆ:

لیستی 190 لیستی خۆڕاگری و ئاوەدانی خاوەنی چەندین شۆڕش و خەبات و قوربانیدانە

 

پارتی خاوەنی هەزاران شەهیدی قارەمان و مەزنە، هەردەم بۆ بەرەوپێشچوون و سەركەوتنی كوردستان هەوڵی داوە، ئەوەی پارتی جیادەكاتەوە لە حیزبەكانی دی هێز و ئەزموونی حوكمڕانی و بەڕێوەبردنە، بەهێزبوونی پارتی بەهێزبوونی كوردستانە، پارتی هەمیشە كەسانی بەهێز و بەرپرسیاری لە پێگەی بەرپرسیارێتیدا داناوە كە بە توانا و پاڵپشتیی سەرۆك و مەرجەعی كورد ڕێزدار كاك (مەسعود بارزانی) بەوپەڕی خۆڕاگرییەوە كوردستانیان پاراستووە، بۆیە تۆی گەنج كە ئەمڕۆ مافی دەنگدانت هەیە پێویستە بیر لەوە بكەیتەوە كە ئاشتی و ئارامی و خۆڕاگری و ئاوەدانی و بەرگریكردن لە خاك و مافی خەڵكەكەی، خەمی گەورەی پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئێمەش بە شانازییەوە لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دەمێنینەوە دەنگمان بۆ لیستی 190 دەبێت.

 

زمناكۆ بابان قەڵادزەیی:

دەنگدان بە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەنگدانە بەزامنكردنی كوردستانێكی بەهێز و ئاوەدان

سیاسەتی حەكیمانەی دوورمەودای سەرۆك بارزانی و تێڕوانینی گەشی بۆ داهاتوی كوردستان و هەنگاوی بوێرانە و بەرپرسیارانەی، وا دەكات كە ئیمەی گەنجان و لاوانی كوردستان بە شانازییەوە ڕوو بكەینە سندووقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی لیستی 190ی پارتـی و دەنگ بدەین بەكارنامەی ڕوون و ئاشكرای ئەو حزبە، دەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان، دەنگدانە بەزامن كردنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و دەنگدانە بەخوێنی شەهیدان و كوردستانێكی بەهێز، هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆر گرنگە، سەیری ڕوئیای هەموو حزبەكان بكە و سەرنج بدەن، تەنیا پارتی پلانی بۆ داهاتوو هەیە، كە ئاوەدانییە، بۆیە لەپێناو كوردستانێك بەهێز دەنگ بە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین.

 

دكتۆر دیار مەلا محەمەد ئەمین گوێزلێنگەیی:

دەنگدان بە لیستی ١٩٠ پشتگیریكردنە لە دیموكراسی و سەقامگیری و خۆڕاگری و پیكەوەژیان

پارتی دیموكراتی كوردستان لەژێر سەركردایەتیی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانیدا هەڵگری پەیامی سەربەخویی كوردستانە و هەر لەسەر ئەم بنەمایەش قوربانیی زۆری لەو پێناوەدا داوە، كوردستانی ئەمڕۆ كە بووەتە هێما و سیمبولی دیموكراسی و سەقامگیری و گەشەسەندن و پێكەوەژیان لەسەر ئاستی ناوچەكە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرهەمی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان و دیدگای ستراتیجیی جەنابی سەرۆك بارزانییە، كە ڕۆڵێكی سەرەكیی گیڕاوە لە داكۆكیكردن لە مافەكانی گەلی كوردستاندا. هەربۆیەش دەنگدانە بە لیستی ١٩٠ پشتگیریكردنە لە خوێنی پاكی شەهیدان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان، پشتگیریكردنە لە دیموكراسی و سەقامگیری و خۆڕاگری و پیكەوەژیان و بەهیزمانەوەی كوردستان، پشتگیریكردنە لە دواڕۆژێكی گەش بۆ نەوەی داهاتوو.

 

Top