پارتی قه‌ڵای كوێخا دێرین نییه؛ چیای هه‌ڵگۆرده‌‌

پارتی قه‌ڵای كوێخا دێرین نییه؛ چیای هه‌ڵگۆرده‌‌


ده‌مه‌وێت به‌ر له‌كۆتایی هاتنی كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بخه‌مه‌وه‌ بیری خه‌ڵكی كوردستان له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ دروشمی یه‌كێتیی بریتی بوو له‌ ڕووخاندن، له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری حیزبه‌كه‌یان هاواریان ده‌كرد ده‌یڕوخێنین، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ سه‌ركرده‌ی حیزب بیت تا ئێستا مێژووی حیزبه‌كانی تر نه‌زانی شه‌رمه‌یه‌ ، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌قه‌ڵای كوێخا دێرین له‌ پارتی تێگه‌یشتووه‌، بێ ئاگا له‌وه‌ی پارتی پشت ئه‌ستوور به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، و خه‌ڵكی كوردستان ڕه‌گ داكوتراوه‌، پارتی چیای هه‌ڵگۆرده‌ خۆرسكه‌؛ هیچ زریان و ڕه‌شه‌بایه‌ك كاری تێ ناكات.
ده‌ربڕینی وشه‌ی ڕوخان ئاسانه‌، به‌ڵام كاركردن بۆی پیاوی ده‌وێت، هیچ حیزبیك نه‌ده‌توانێت پێگه‌ی پارتی لاوازبكات نه‌توانای هه‌یه‌ جه‌ماوه‌ر و پارتی له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه‌، پارتی واته‌ كوردستان، له‌هه‌ر بستێكی دونیا كوردێك ببینرێت ئاڵای كوردستانی له‌مل بێت، یان به ‌وشه‌یه‌ك به‌رگری له‌ كورد بكات ڕاسته‌خۆ هه‌موان ده‌ڵین پارتییه‌، واتای ئه‌وه‌یه‌ پارتی و كوردستان، پارتی و خه‌ڵك، خاك و ئاڵا له‌یه‌كتر جیانابنه‌وه‌.
ڕوخانی قه‌ڵای ئێوه‌ و كوێخاكانتان زۆر سانایه‌، جارێ خه‌می خۆتان بخۆن بانه‌ڕوخێن، دڵنیابن پارتی به‌رگری له‌ هه‌مووتان ده‌كات دژی مه‌ترسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ناهێڵێت بڕوخێن، به‌ڵام له‌تۆڵه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌رانبه‌ر ئێوه‌ ده‌سته‌وه‌ستانه‌، لای پارتی خزمه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵك له‌سه‌رووی بیری حیزبییه‌، لای پارتی حیزب ئامرازه‌ بۆ خزمه‌تكردن له‌به‌رنامه‌ی پارتی حیزب له‌خزمه‌تی خه‌ڵكه‌، پێچه‌وانه‌ لای یه‌كێتیی خه‌ڵك بۆ خزمه‌تی حیزبه‌، جیاوازی گه‌وره‌یی و هێزی پارتی ئه‌وه‌یه‌.
ئاگاداربن پارتی قه‌ڵای كوێخا دێرین نییه‌ به‌چه‌ند شۆفه‌ڵێك ته‌ختی زه‌وی بكه‌ن، زریانی پارتی ئێوه‌ و شۆفه‌ڵه‌كانیشتان ڕاده‌ماڵێت. خه‌ڵكی كوردستان دوێنی له‌بیرنه‌كردووه‌ ئه‌وڕۆ ده‌بینێت و بۆسبه‌ی بڕیار ده‌دات، ئه‌وكات ده‌بێت شه‌رم داتانبگرێت له‌بڕی ڕوخان بڵێن ببورن. ئه‌وانه‌ی وشه‌ی ڕووخانیان فێركردن زۆریان ڕووخان، به‌شێكیان چاوه‌ڕێی ڕووخانن به‌ڵام پارتی هه‌ر نه‌ڕووخا، چونكه‌ پارتی لوتكه‌ی هه‌ڵگۆرده‌ نووكی شۆفه‌ڵه‌كانتان ده‌شكێنێت.

Top