زاب خودئ، كاروانی خەباتی پارتی هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن بەهێزتر دەبئ.
متمانە بە پارتی بدەن، چون ئەو حزبە ٧٨ ساڵە وەک حزبێکی شایەن ڕابەرایەتی و سەركردایەتیی خەڵکی کوردستان دەكات، ساڵ دوای ساڵ زیاتر متمانەی کوردستانیانی وەدەست خستووە. زۆر بە سادەیی بەراوردێک بکەن لە نێوان ئیدارەی شارەکان، هەولێرو دەهۆک لە ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠١ بە نمونە وەرگرن، بە دڵنیایی هەست بە بوونی خزمەت و خزمەتگوزاری، چاککردن و چاکسازی، پێکەوەژیان و ئاوەدانی، ئاسایش و دەستەبەری کار لە بازاردا دەکەی. ئەمانەو دەیان دەستکەوتی تر بۆ دانیشتوانی ژێر حوکمڕانی پارتی بئ جیاوازی بووە. لە ڕوانگەی نەتەوەیی و قەوارەش خاوەنی سەدان دەستکەوتی نیشتیمانی و نەتەوەییە، نمونە پارێزگاری لە مانەوەی قەوارەی هەرێم کرد، لەکاتێکدا حیزبەکانی تر هەوڵی نەمانی کوردستانیان دەدا، وە لە رووی دیپلۆماسیەوە هەمووکات هەوڵی بەهێزبوونی کورد لە پێگە نێودەوڵەتی و نێونەتەوەییەکانی داوە، پارتی خاوەنی گەورەترین پڕۆسەی نیشتیمانیە (گشتپرسی) بۆ سەربەخۆبوون و ئازادی .
وەزحی نێوەخۆی حزب، لەوەتای پارتی هەیە یەک سەرۆک و یەک بڕیار بووە، توانیویەتی پەیڕەوو پرۆگرامی حزب بكات بە ئایدۆلۆجیایەک بۆ كادر و ئەندامانی و بۆ کوردستانیشی کردووە بە ڕێبازی کوردایەتی. پارتی ئەو حزبەیە هەموو كات وەك حزبی حوكمڕان دەتوانێ پێشەنگ بێت لەكوردستان، پارتی ئامانجی بەكۆیلەكردنی خەڵك نییە بۆ بەرپرسێک یان سەركردەو گروپێک، بەڵكو حزب و سەركردە و پەرپرسانی حزبی و ئیداری كردۆتە ئامرازێک بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و ئاسایش و پێکەوە ژیانی هاووڵاتییان، ئەو خەسڵەتانەی وایکردووە پارتی ببێت بەحزبی یەكەم لەكوردستان و پێشەنگ لە نەتەوە.
پارتی کە گەورەترین حزبی ناوچەکەیە، ئاساییە کەموکورتیش لە شێوازی ئەزموونی ئیداریدا زۆربەی لە ئەستۆی پارتیدا بێت بەو پێیەی هێزی یەکەمە لە کوردستان و عێراق، بئ گومان لایەنە گەشەسەندووەکانی ئەو ئەزموونەش لە توێشوی پارتی-ە. پارتی لە گەڵ خەڵکی کوردستان و درووشمە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی ڕاستگۆ بووە، هەتا شانازییەکی گەورەی بەدیهاتنی دەسکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و پاراستنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسیی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانیش بەر پارتی دەکەوێت، بئ گومان قوربانی زۆریشی لەو پێناوەدا داوە.
ئەو حزبەی کە لەسەرەتای پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا جێگای ئومێدو متمانەی زۆرینەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و عێراق-ە، ئاساییە کە نوکی ڕەخنەو ڕقی یارو نەیار و بەغیلی حزبەکانی تری نێوەخۆییش ڕووی لێمان بێت، زاب خودئ كاروانی خەبات و تیكۆشانی پارتی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردن بەهێزتر دەبێت و لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و پرسە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی و بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز بەردەوام دەبێت، هەموو هەوڵێکیش دەخاتەگەڕ لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵکی خۆڕاگری كوردستان و پێکەوەژیان.