خـــانـــمان دەنگ بە لیستی 190 لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن

خـــانـــمان دەنگ بە لیستی 190 لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن

بڕیارە ڕۆژی 20ـی مانگی 10ـی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و لەم پرۆسەیەشدا چەندین لیست و قەوارە لە كێبڕكێدان. لە پێناو پاراستنی دەستكەوت و سەروەرییەكانی كوردستان و لە پێناو زامنكردنی ژیانێكی شایستە و هەرێمێكی سەقامگیر و ئاوەدان خانمان بەڵێن دووپاتدەكەنەوە كە دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی 190 دەدەن.


نازەنین عەزیز:
یەكێك لە جوانییەكانی سیستەمی دیموكراسی لە هەر ولاتێكدا بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە، هەڵبژاردن لە هەموو دونیادا بە ئاوێنەی دیموكراسی دادەنرێت، خۆشبەختانە یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە لە ساڵی 1992 ئەنجامدرا، پارتی دیموكراتی كوردستان توانی زۆرینەی دەنگەكان مسۆگەر بكات و هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە كەناری ئارامی و ئاوەدانی.
ئەمجارەش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە 20 ی ئۆكتۆبەر ئەنجام بدرێت، گرنگە هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە دەنگ بە لیستی سەرۆك بارزانی بدەن، لەپێناو پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی كە بەئاسانی بەدەست نەهاتوون و بەرهەمی خوێنی شەهیدان و شەونخونی برا پێشمەرگەكان و ئەرك و ماندووبوونی دڵسۆزانی نیشتمان بەدی هاتوون دەنگ بدەن، دەنگ بە لیستی 190 پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، بۆ مانەوەی خزمەت و خزمەتگوزاریەیكان و ئارامی و ئاساییش و بەدیهاتنی مافەكانمان پێویستە دەنگ بەو لیستە بدەین، سەركەوتن و سەرخستنی لیستی پارتیمان لە ئەستۆی هەمووماندایە، پێویستە پێكەوە دەست لەناو دەست هەوڵی سەرخستنی بدەین، چونكە سەركەوتنی سیستەمی دیموكراسی و لیستی پارتیمان لەهەرێمدا سەركەوتنی هەر هەموومانە.

لاجان خۆشناو:
سلاو و ڕێز لە ئێوە و خەڵكی دڵسۆزی وڵات و كوردستانیان، ڕاستە هەر یەك لە ئێمە و هەر تاكێك لە كۆمەڵگەكەمان، چەندین بارودۆخی سەختمان تیپەڕاند، رۆژانە گوێ لە داواكارییەكانی خەڵك دەگرین و دەبینین خەڵكێكی زۆر دڵسۆز دڵی شكیندراوە جا بە هەر هۆكارێك بێت، بەڵام نابیت ئەمە كار بكاتە سەر بڕیار و چارەنووسی وڵاتەكەمان.
پێویستە هەموومان بەشداری لە هەڵبژاردن بكەین و گرینگی هەڵبژاردن بو دەنگدان ۆ نیشتمان و بۆ كوردستان بە مافی خۆمان بزانین، بە ئەمانەتەوە بەم ئەركە نیشتمانییە هەستین و دەنگمان بۆ ئاوەدانی و ئارامی و سەركەوتنی خاك و وڵات بێت.
وەك هەمیشە لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی دەبین بە ئومێد و ورەیەكی بەرزەوە بۆ پێشەوە دەچین و خۆ ناچەمێنین و پارتی داربەڕووە ڕەگی لە ناو دڵ و دەروونی زۆرترین جەماوەری كوردستاندایە، بۆیە هیچ و كۆسپ و بەربەست و پیلانێك كارمان تێناكات و بەشداری دەنگدان دەكەین بەم ئەركە نیشتمانییە هەڵدەستین".

دهۆک بەڕۆژی: دەنگدان ‌و بەشداریكردن لەو پرۆسەیە مافێكی ئاسایی هەر هاوڵاتییەكە و بە بایكۆتكردن هاووڵاتی خۆی لەو مافە بێبەش دەكات. من وەكو كچە گەنجێكی ئەو كوردستانە دەنگەكەم بۆ لیستی پارێزەری قەوارەی هەرێمی كوردستانە، ئەو لیستەی كە هەرگیز سازش لەسەر بستێك خاكی كوردستان ناكات و لە هیچ بارودۆخێكیش خۆ ناچەمێنێ.
بە شانازییەوە دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، لە پێناو پاراستنی هەرێمەكەمان و پاراستنی شكۆی هاووڵاتیان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان داوا لە هەموو تاكێك دەكەم بە ئەمانەتەوە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 190 بدەن، چونكە مێژوو ئەوەی سەلماندووە تەنیا ئەوانەی دنیابینی نیشتمانی و نەتەوەیی پێشكەوتنخواز و عەدالەتخوازیان هەیە دەتوانن بە ئەمانەتەوە پارێزگاری لە دەنگی دەنگدەرەكانیان بكەن.

ئاواز شێرزاد:
هەڵبژاردن یەكێكە لە خەسڵەتە دیارەكانی سەقامگیریی سیستەمی سیاسی و پایەیەكی بنەڕەتی دیموكراسی، تا ئێستاش تاكە رێگەیە كە كۆدەنگیی لەسەرە بۆ دەستاودەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات. ئەویش لەڕێی دیاریكردنی كەسانی بە ئەزموون و لێهاتوو كە بتوانن خواست و مافەكانی هاووڵاتی وەدی بێنن، دەنگدان بە لیستەكەی سەرۆك بارزانی جێگرەوەی هەموو لیستەكانە و تاك دڵنیادەبێتەوە لەوەی كە بە دەنگەكەی ژیانی خۆی هەم كۆمەڵگەكەی هەمیش وڵاتەكەی بە ئاقارێكی گرنگدا ببات و بیگەینێتە كەناری ئارامی.
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك یەكەم هێزی كوردی و وەك كۆنترین و سەرسەختترین حزب لە لاپەڕەكانی مێژوودا خۆی تۆماركردووە، ئەو حزبە بووەتە جێگەی متمانەی خەڵكی كوردستان. ئومێدەوارم هاووڵاتیانی كوردستان ئەمجارەش متمانە ببەخشن بە پارتەكەیان لە نێوانیشیان كاندیدە شایستەكان هەڵبژێرن كە شایانی متمانە پێكردنن. داواكارم هەموو كەس ئەو مافە بەخۆی بدات و بەشداری بكات لە پرۆسەی دەنگدان، چونكە ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەكی چارەنووسسازە و چارەنووسی گەلێكی ستەملێكراو دیاری دەكات و دەیخاتە دەستێكی ئەمانەتپارێز.

خـــانـــمان دەنگ بە لیستی 190 لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن
خـــانـــمان دەنگ بە لیستی 190 لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن
خـــانـــمان دەنگ بە لیستی 190 لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن
خـــانـــمان دەنگ بە لیستی 190 لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن
Top