هۆکاری ئەوەی ئاسودەنین و لە ڕابردودا دەژین، ڕابردوویەک کە بەسەرچووە و ناگەڕێتەوە

هۆکاری ئەوەی ئاسودەنین و لە ڕابردودا دەژین، ڕابردوویەک کە بەسەرچووە و ناگەڕێتەوە

زۆرێک لەخەڵکان لەگەڵ گرفت وکێشە بچووکەکانی ژیانیان ژیان دەکەن و ئەژین و خۆیان لەگەڵ اوگرفت وکێشە بچووکانەیا ڕاهێناوە،چونکە ئەوکێشەوگرفتانە سادەو بچووکن وپشت گوێ خراون ولەگەڵ ئەوەیشدا ڕۆژانە دووبارەبوونەتەوەو پێمان وابووە کەهیچ کاریگەرییەکی نێگەتیڤیان لەسەردەرون وژیانمان نەماوە .
خۆئەگەر بەورتر لەوگرفتانە بروانین و لێیان بکۆلێنەوە بەشێوازێکی گشتی دەگەین بەو باوەڕەی کە ئەمە وانیە
،چونکە کۆمەڵێک گرفت و کێشەی بچووک وسادە کە کۆدەبنەوە سەرئەنجام کێشەو گرفتی گەورەبەدوای خۆیاندا دەهێنن ،
وەهه ندێ جار بەشێک لەو کێشەبچووکانە کە چارەسەریان ناکەین کرۆکی کێشە گەورەکانی ژیانن و دەبنە کۆسپ و لەمپەری گەورە لەبەردەم ئامانجەکانی ژیاندا .
کاتێک گرفتێکی بچووکی ژیانت چارەسەردەکەیت ئینجا دەگەیت بەو ڕاستیەی کەچەندە کاریگەری لەسەر کێشە سەختەکانی ژیانت هه یە ،
ئەگەربتەوێت ئاسودەبیت دەبێت پێش هه رشتێک دەبێت بیرلەچارەسەرکردنی تەواوی کێشە بچووکەکانی ژیانت بکەیتەوە و لە بچووکترین ئەو گرفتانەوە دەست پێ بکەیت .
ڕاستەگرفتەبچووکەکانی ژیان تەکنیکێکی ئاسانە وەئەوەندەیش گرنگ و کاریگەری ئەرێنی بەجێ دەهێڵێت لەسەر ژیانت بەشێوازێکی گشتی ،
وە شێوازێکی گرنگ و کاریگەرە لەنێوا ن ئێستاو ڕابردوودا لەنیگه رانیەکانی ڕابردوو ومەترسی بۆژیانی ئایندە دەتپارێزێت وائەکات لەئێستا یا بژیو هه وڵ بۆئایندە بدەیت ،
وە ئەم جۆرە وائەکات کە کارەکانی ڕۆژانەت دوانەخەیت و ڕۆژانە بە دەرونێکی ئارامەوە ئەنجامیان بدەیت
زۆرێکمان بۆخۆدزینەوە لە ئه ر ک کارەکانمان خۆمان،بدزینەوە وشەی ئەگەر بەکاردەهێنین وتەیەکی ئینگلیز هه یە دەڵێت [ووشەی ئەگەر پاپۆرێک بوایە هه موو کەسێک سواری دەبوو ] زۆرجاروەستانمان لە ئێستادا کەناتوانین هه وڵبدەین و ئاسودەی بە دەرون ڕوحمان بدەین ئەوەیە کە لەڕابردوودا ئەژین ڕابردوویەک کە بەسەرچووە وەناگەرێتەوە یان لەوانەیە بمان بەستێتەاەوە بەداهاتوویەکەوەکەهێشا نەهاتووە یاخود هه رنەیات ،
زۆرێکمان پێمان وایە کە کات و ودەرفەتی زۆرمان لەبەردەستدایە بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی ژیانمان یان وابیردەکەینەوە زۆری دەوێت بۆگەیشتن بێ ئەوەی بیرلەوە بکەنەوە کە ئەو گۆڕانەی کەدەیکەن نەک هه گرنگە بگرە زۆرپێوێستە هه ندێ جار ئەوەنە پێویستە کە هه موو کارو پیشەو ئایندەت بەو گۆڕانکارییەبچووکەی کە هه نگاوت بۆناەوە لەژیاندا دەبێتە هۆی گەشە کردن و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی مەزن لەژیانتدا ..
اگرێ هه ناوی بچووک لەوانەیە سەرکەوتن و پێشکەوتنی گەورەی لێ وەدی بێت
ئەکرێ ئەو پرسیارانەی کە بچووکن و لەخۆتیان دەکەیت ئەکرێ بۆ ئەوەبێت ترست لە کارێک یان مەترسی ڕوانەوەبێت داهێنانی گەورەی لێ بەرهه م بێت
دەکرێت کێشەو گرفتی بچووک ببنە هۆی وێران کردنی ژیانت ئەگەر هه نگاو بۆچارەسەرکردنیان نەنێت و ە چارەسەرکردنیان دەکرێ ئایندەیەکی جوانی لێ شین ببێت وەبە ئاگایت سەبارەت بەو دەرفەتە بچووکانەی کە دێن بەڵام دەکرێ زۆرکارریگەو گرنگ بن و کەسانێک هه ستی پێ نەکەن کە ئەکرێ ژیانت بگۆرێ بەرەوباشتر .

 

بێلان ڕۆژبەیانی

Top