خەمۆكی و نەخۆشیی دڵ

خەمۆكی و نەخۆشیی دڵ

پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان تەندروستیی دەروونی و تەندروستیی جەستەییدا هەیە.

بەپێی توێژینەوەكان، پەیوەندیی نێوان خەمۆكی و نەخۆشیی دڵ دووسەرەیە. خەمۆكی ناڕاستەوخۆ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات، هەروەها نەخۆشیی دڵ ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی زیاد دەكات. خەمۆكی Depression بە چەند ڕێگەیەك كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر ستایلی ژیان و تەندروستی، بەشێوەی: زیاد خواردن و خۆراكی ناتەندروست، جگەرەكێشان، كەمیی جووڵە و ئەنجام نەدانی مەشقی وەرزشی، هەروەها فەرامۆشكردن یان ناڕێكی لە بەكارهێنانی دەرمانەكانی سووككردنی خەمۆكیدا. ئەمانە هەموویان هاندەرن بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ، بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل Cortisol كە بە هۆرمۆنی سترێس ناسراوە، هەروەها كەمبوونەوەی هاتووچۆی خوێن بۆ دڵ كە دەرەنجام دەبنە هۆی نیشتنی كالسیۆم لە ناو خوێنبەرەكاندا، تێكچوونی میتابۆلیزم، لەگەڵ نەخۆشیی دڵ. لە لایەكی دیكە نەخۆشیی دڵ یان ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دڵ، ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی زیاد دەكات، هەروەها توندیی نەخۆشیی دڵ زیاتر دەكات.

Top