پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن و ڕۆڵی لایەنە سیاسییە لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا

پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن و ڕۆڵی لایەنە سیاسییە لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا

 

پڕوپاگەندەی سیاسی بە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکان بۆ دارێشتن و ئاڕاستە کردنی ڕای گشتی دادەنرێت، ئەوەش ڕێگە بە دامەزراوە سیاسییەکان دەدات لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە پرۆگرامەکانیان ئاڕاستەی ڕای گشتی بکەن. بۆ ئەوەی بیرۆکەو پەیامەکانیان وەکوو ئەوەی مەبەستیانە بگەیەنن. بە تایبەتیی پڕوپاگەندەی میدیای سیاسی کاریگەریی قووڵی لەسەر بیروڕای گشتی هەیە و بە یەکەک لە لە ئەو بنەمایانە دادەنرێت کە کاریگەریی لەسەر بۆچوون و بەهاکانی ناو کۆمەڵگە هەبیت.

پڕوپاگەندەی میدیای سیاسی میدیا بۆ گەیاندنی پەیامی لایەنی سیاسی و بەرەو پێشبردنی ئایدئۆلۆژیای دیاریکراو، بە کار دەهێنرێت کە هەواڵ و بەرنامەی ڕادیۆیی و تەلەڤزیۆنی، ڕۆژنامە و گۆڤار و هەواڵی سۆشیال میدیا و هەڵمەتی پڕوپاگەندەیی لە خۆوە دەگریت.

هەموو ئاڕاستەیەکی سیاسی، سەندیکاکان، ئایدیۆلۆژی دینی و سیاسی، دیدگایەکی تایبەتیان بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە پڕۆسەی پڕوپاگەندەی میدیای سیاسی بەدوایدا دەگەڕێن هەیە، بۆیە کاتێک بەردەوام هەواڵ، بەرنامە، یان بابەتگەلێکی بڵاوکراوەمان سەبارەت بە بیرۆکەیەکی دیاریکراو پێدەگات، مەبەستی سەرەکی گرینگی دان بە ئاڕاستەکردنی ئەو میدیایە و گەیاندنی پەیامەکەیەی دەبیت.

بۆیەش بە کارهێنانی ڕاگەیاندنی میدیای سیاسی بە شێوەیەکی ئەرێنی وا دەکات کە کۆمەڵگە بە ڕەوە ئاڕاستەیەکی درووست بروات و ئاڕاستە کردنی هەمان میدیای سیاسی بە شێوەیەکی نەرێنی لە بڵاو کردنەوەی هەواڵ و زانیاری نادرووست نە تەنیا دەبیتە هۆکاری درووست بوونی دووبەرەکی لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگە لە هەمان کاتدا گرژییەکان قوڵتر دەکات و دەبیتە هۆکاری تێکچەەنی ئاساییشی کۆمەڵایەتی.

هەروەها پرۆپاگاندای میدیای سیاسی کاریگەریی دەروونی لەسەر تاکەکان درووست دەکات و ئەگەر هاتوو مەبەستی درووستکردنی ترس و دڵەراوکێی لەناو کۆمەڵگە بیت دوو ئەوندەی ئامانجی ئەو ڕێکخراوە ، کاریگەریی نەرێنی لێدەکەویتەوە هەر بۆیەش لە بارودۆخەکی ئەوهای سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ڕێنمونی سەرۆکی هەرێم لە باشترین کاتدا بووە بۆ ئەوەی لایەنەکان لە پێناو بەدی هێنانی دەنگی لایەنەکان بە شێوەیەکی نەرێنی دەبنە هۆکاری درووستبوونی پشێوی لەنێو کۆمەڵگەدا ڕابردووی هەرێمی کوردستان لە ئاڕاستە کردنی هەڵە بە تایبەتیی لە خەراب بەکارهێنانی ئاڕاستەی لایەنەکان لە ڕابردوودا ڕاستی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێممان بە دیار دەکەویت.

Top