٢٠ی ئوکتوبەر هەم دەبێ بە دەستکەوت و هەم یادێکی گەورەی پارتی

٢٠ی ئوکتوبەر هەم دەبێ بە دەستکەوت و هەم یادێکی گەورەی پارتی


بابەتی ژمارە (٢)

بۆ پارتیەکان هەموو روژێکی ساڵ دەستکەوتێکە و مێژویکە و داستانێکە و شورەشێکە چونکە تەمەنێکی هەیە کە پرە لە شانازی و شکۆ و خەبات و تێکوشان و سەربەرزی و خونەچەماندن ، پارتیەکان هەمیشە شانازی بە پارتەکەی خویان و رێباز و بیر و باوەر و عەقیدەکەی خویان و سەروک و رابەر و سەرکردەکانی خویان دەکەن ، چونکە قەت پاشگەزنەبونەتەوە لەو ئامانجەی کە هەیانە .
بویە روژی ٢٠ی ئوکتوبەر وەک هەر روژێکی تر شکومەندی پارتایەتی بۆ پارتیەکان روژێکی گرنگ و پر لە دەستکەوت و مێژویی دەبێ و لە هەمان کات روژی داستانی پردێ یە بە گورانی وتنەوە و هەڵپەرکیەوە و بە روحیەتی بەرزی پارتایەتی و عەقیدەی بارزانەوە .
شکوی ئەبرامز و سوپای سێ ولاتی داگیر کەر و تاخمە خیانەتکارەکانی نێوخویان شکاند ، کە لە ٢٠/ئوکتوبەر/٢٠١٧ شکوی کوردیان پاراست و رێگریان لە دوژمن و نەیارانی دەرەکی و ناوخویی کرد کە ئیتر بوتان نیە بێنە پێش و دەتان چەمێنینەوە و ئیرادەتان دەشکێنین.
بویە پارتیەکان لە ٢٠/ئوکتوبەر/ پاش ٧ سال بە هەمان روحیەت دەچینەوە سەر سندوقەکانی دەنگ دان و چون چوکمان بە دوژمن و نەیاران داهێنا لە داستانی پردێ ئەوجارەش چوک بە دوژمنانی پارتی دا دەهێنین و سەرکەوتن تومار دەکەین و دوبارە پێان دەلێنەوە ئێمە هاتین بە دەم کزێوەی دەم بەیانە پەیامی کورد بدەین بە رووی جیهانە . ئیرادەمان ناروخی و سەرکەوتن ئامانجمانە . ئیستاش دووبارە بە هەموو جیهان دەلێنەوە لە (٢٠ ی ئوکتوبەر ) رای دەگەینن تەنها پارتی خاوەنی کوردە.

Top