پارتی دیموکراتی کوردستان بە گڕوتینەوە و بەشێویەکی شارستانیانە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەست پێکرد

پارتی دیموکراتی کوردستان بە گڕوتینەوە و بەشێویەکی شارستانیانە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەست پێکرد

لەسەرەتای وتارەکەمدا دەمەوێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەم کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هێژا بارزانی وەک مافێکی ڕەوای دیموکراسی بە شێوەیەکی شارستانیانە دەستی بە بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.

پارتی هەر لە ساڵی 1946وە کە دامەزرا لەسەر بنەمای کولتوری دیموکراسی هاتە دامەزراندن و، تاکو ئێستاش لەسەر ئەم ڕێبازە بەردەوامە،
ئێمە کە دەڵێین دیموکراسی، دیموکراسی پڕوسەیەکی دینامیکیە و دژی دیکتاتۆریەت و توتالیتاریەتە، واتە خوسەپێنی ڕەت دەکاتەوە و لەهەمان کاتیشدا ڕێز لە بیروڕا سیاسیەکانی تریش دەگرێت؛ چونکە حزبێک و ڕێبەرێک خۆیان داهێنەری پڕوسەی دیموکراسی بن لە کوردستاندا بڕوای تەواویش بە گشت بنەماکانی گیانی دیموکراسیان هەیە.

شایانی باسە ستڕاتیژیەتی پارتی (ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و خوڕاگریە) بەدرێژایی قۆناغەکان تاک ئەمڕۆ ئەم ستڕاتیژیەتەی لە ئەرزی واقیعدا جێبەجێ کردووە، و پشکی شێری ئەم ستڕاتیژیەتەی بەرکەوتووە
و، هەرێمی کوردستانی لە وڵاتێکی وێرانەوە بەرەو وڵاتێکی ئاوەدان و پێشکەوتوو گواستوتەوە لە هەموو رویێکەوە؛

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەمان کاتدا باشترین و بەهێزترین ئاسایش و ئارامی دابین کردووە و سەقامگیری سیاسی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی پاراستووە سەرەڕای ئەوەی کە ناحەزانی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بە بەردەوام هەوڵی ئەوەیان داوە گەشەسەندن و بەرەو پێشڤەچونەکانی هەرێم ڕابگرن بەڵام خوڕاگری پارتی وەک حزبی پێشەنگ لە دەسەڵاتدا بە سیاسەتێکی حەکیمانە نیاز و مەرامی نەیارانی ئەزمونی فیدڕاڵی کوردستانی لە گوڕناوە و کاروانی ئاوەدانیش بەردەوامە..

پارتی بەڕێبەرایەتی سەرۆک بارزانی پارێزەری کەڕامەت وناسنامەی نەتەوەیی گەلی کوردستانن بێ جیاوازی و، هەرکات هەڕەشە و مەترسی پەلاماردان ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوبێتەوە ڕووبەڕووی دوژمنان بوتەوە و تاکە حزب و تاکە ڕێبەرن کە بەرگریان لە گەل و خاکی پیرۆزی وڵات کردووە.

بۆیە لە کۆتایی وتارەکەمدا دەڵێم شانازیە بۆ هەر کوردو کوردستایەکی دڵسۆزی ئەم گەل و خاکە دەنگ بە لیستی ژمارە 190 بدەن تاکۆ لە ئایندەشدا لە دەستێکی ئەمیندا بمێننەوە.

Top