بارودۆخی سلێمانی لەژێر سایەی ٣٢ ساڵی حوکمرانی یەکێتیدا

بارودۆخی سلێمانی لەژێر سایەی ٣٢ ساڵی حوکمرانی یەکێتیدا


دوای تێپەربوونی ٣٢ ساڵ بەسەر حوکمرانی یەکێتی لە سلێمانی ئێستا ئەم شارە بە خراپترین بارودۆخیدا تێدەپەڕێت لەڕووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و ئەمن و ئاسایش و ئازادیەوە، لە کاتێکدا یەکێتی ٤٣٪ داهاتی ئەم شارە و تەواوی پۆستەکارگێریەکان و هێزە ئەمنیەکانی لەژێر دەست بووە، بەڵام تەواوی داهات و دەسەڵات و هێزە ئەمنیەکانی خستۆتە خزمەت بەرژەوەندی کەسی و حزبەکەیەوە نەک هاوڵاتیانی ئەم شارە، ئەم شارە شایستەی باشترین خزمەتکردنە نەوەک ئەم دۆخەی ئێستای کە تێیدایە.

بارودۆخی سلێمانی لەڕووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیەوە

دوای تێپەربوونی ٣٢ ساڵ ئەم شارە لەڕووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیەوە کەمترین خزمەت کراوە لە چاو شارەکانی دیکە لە کاتێکدا کە داهاتی ئەم شارە هیچ کاتێک نەگەراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت تاکو بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ جیاوازی خزمەتی ئەم شارەش بکرێت وەکو شارەکانی دیکەی هەولێر و دهۆک، سلێمانی لە ئێستادا یەکێکە لە شارە دواکەوتووەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی حوکمرانی تاکرەوی و دز و مافیاگەری یەکێتیدا، تاکو ئێستا ئەم شارە شەقامێکی ١٠٠ مەتری پێ رەوا نابینرێت و دۆخی ڕێگای کەلار دەربەندیخان و دۆکان رانیەش ڕوونە دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ لە تەرخانکردنی بوودجە بۆی تەواو نەکراوە چونکە هەموو جارێک ئەو بودجەیەی بۆی تەرخانکراوە لەلایەن سەرانی یەکێتیەوە خوراوە و دیارنەماوە، ئەوە جوت سایدی مام جەلال لە کۆیە هەر لێگەرێ کە چەند کیلۆمەترێکە دەبوایە لە بەر حورمەتی باوکیان تەواویان بکردایە تەواونەکراوە، ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ ڕێژەی دانیشتوان ڕوو لەزیادبوون دەکات و شار پێویستی بە ماستەر پلان هەیە بۆ گەورە بوونی و خەلک پیویستی بە خزمەتگوزارییە بەڵام نەتوانراوە خزمەتی هاوڵاتیانی ئەو شارە بکرێت، هەرچی زەویی کشتوکالی و نایابی ئەو شارەشە لەلایەن هیزەکانی ٧٠ و دژەتیرۆرەوە مەتر مەتر کراوە و فرۆشراوە بێ ئەوەی خەلکی خێر لەخۆنەدیوی سلێمانی بتوانێت سودی لێ ببینێت، لەباتی سەوزکردنی شار و دروست کردنی پارک بۆ پاک کردنەوەی هەوای پیسی شار ئاگر لە دارستانەکان بەردەدرێت و گردەکان تەختی زەوی دەکرێت بۆ کردنی پرۆژە و سودی کەسی و حزبی.

بارودۆخی سلێمانی لەڕووی ئەمن و ئاسایشەوە

ئەم شارە لە خراپترین دۆخی ئەمنیدایە ڕۆژانە هاوڵاتیانی سلێمانی لە گەنجی کاسب کار و بازرگان و کەسانی حکومی دەرفێندرێن و تیرۆر دەکرێن، ئەم شارە بۆتە شوێنی تەراتێنی وڵاتێکی هەرێمی و میلیشاکان و مۆڵگەی پەکەکە، هەروەها بۆتە هیلی گوێزەرەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بەرهەم هێنای کە ڕۆژانە سەدان گەنجی ئەم شارە ئاڵووەدەی ئەم ماددە مەترسیدارە دەبن و ژیان و کەرامەت و ئابووریان دەکەوێتە ژێر هەرەشەوە، لە ئێستادا رەیان کلدانی و قەیس خزعلی و هتد…. یەکێتی و ئەو شارە بەرێوەدەبەن و ئارەستەی دەکەن، بە ئامانجی نەمانی ئینتمایی نەتەوەیی و نیشتمانی لای تاکی کورد لەم شارە.

بارودۆخی سلێمانی لەڕووی ئازادی ڕادەربڕینەوە

جاران سلێمانی بە پایتەختی هونەر و ئەدەب و ڕۆشنبیری ناسراوبوو بەڵام لە ئێستادا ئازادیەکان تەواو بەرتەسک بوونەتەوە تاکو ئەو شوێنە ئازادی کە جوێن بەلایەنەکانی دیکە بدەیت و شارچێتی قوڵ بکەیتەوە، گەر رەخنە لە یەکێتی و شێوازی حکومرانی سلێمانی بگریت یان دەگیرێیت یان تیرۆر دەکرێیت.

ئەم هەڵبژاردنە باشترین دەرفەتە بۆ خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی بڕیار بدەن ئیتر بەسە ٣٢ ساڵ حاکمرانی تاکرەوی یەکێتی لەم شارە، کۆتایی بە خۆسەپێنی و دزی و خاک فرۆشی بهێنن، یەکێتی وەدەرنێن لە سلێمانی.


٢٠٢٤/٩/٢٧

Top